٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەردار رەشید: نێچیرڤان بارزانی ئومێدی بەخشیە هەموو هەڵەبجەییەكان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/  ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئەوە دەخاتەڕوو بەڵێنەكانی نێچیرڤان بارزانی بۆ هەڵەبجەییەكان ئومێدبەخشە، وێڕای ئەوەی حكوومەتی ناوەندی بەشێك لە دەسەڵاتەكانی بەپارێزگا بوونی هەڵەبجەی لایە. دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان 16/3/2013 لە یادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەی شەهید رایگەیاند كاردەكەن بۆ ئەوەی هەڵەبجە ببێتە پارێزگا و ئەركە یاساییەكە لە ئەستۆدەگرن، ئێستا خەڵكی هەڵەبجەی شەهید بە گرنگییەوە باس لە پەیامی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم دەكەن لە كاتێكدا ناوبراو پێش ئەوەی بەڵێن بداتە هەڵەبجەییەكان پێشووتر بەردی بناغەی سەدان پرۆژەی ستراتیژی لەو شارە كردەوە، سەردار رەشید ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەپشكی یەكێتی بە KDP.infoراگەیاند سەرۆكی حكوومەت بە متمانەوە قسەكانی كردووە، لە گەڵ ئەوەشدا قسەكان جدیەت و ئومێدیان پێوەبوو لە كاتێكدا ئەو رۆژە ژمارەیەكی زۆر لە نوێنەر و باڵیۆز و میوانی بیانی لەوێ بوون و هەنگاوەگە جێگای دڵخۆشی هەموولایەك بوو هەروەها گوتی: بەڕێزیان قسەی لەسەر مەسەلە یاساییەكە كرد و بڕیاری دا لەو روەوە كاری بۆ بكەن كە ئەوە خاڵی گرنگی بابەتەكەیە دواتر بەڕێزیان ئەوەی خستۆتەڕوو كە هەموو دەسەڵاتەكانی بە پارێزگا بوون لای هەرێم نین و بەشێكیان لەبەغدان.

گوتیشی" بارزانی تەواو راستگۆ بوو لەگوتەكەیدا و متمانە بوونی هەڵەبجەییەكانی لەمەڕ هەوڵەکانی دووپات كردەوە و لیژنەیەكیان لەو بارەوە پێكهێناوە و لە كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیران ئەو بابەتە باس دەكرێت ئەوەی ئامادەكاریشی بۆ كراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار