تالەبانی بەفەرمی داوای سەندنەوەی متمانەی لەمالیكی واژوو كردووە

ئەندامێكی لیستی ئەلعێراقیە كەنەیویست ناوی ئاشكرا بكات بەمالپەری ئەلبەوابەی عێراقی راگەیاندووە كە جەلال تالەبانی سەرۆك كۆماری عێراق بەفەرمی داوای سەندنەوەی متمانەی لەمالیكی واژوو كردووە و نیازیشوایە بەمنزیكانە رەوانەی پەرلەمانی عێراقی بكات و بەلام پێشوتر هەردولا تالەبانی سەرۆك كۆماری عێراق و ئوسامەنوجیفی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەوەیەكی بەپەلەن لەسەر بارودۆخی ئێستاو سەندنەوەی متمانە لەمالیكی سازدەكەن.
هەروەها سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش كردووە كەواژووی پێویست بۆ سەندنەوەی متمانە لەمالكی كۆكراوەتەوە و لایەنە بەشدار بووەكانی كۆبوونەوەكانی هەولێریش متمانەی تەواویان هەیە بەوەی تالەبانی بەم نزیكانە داوای سەندنەوەی متمانە لەمالكی رەوانەی پەرلەمان دەكات و لەكۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیشدا جێبەجێدەكرێت .
شایەنی باسە زۆربەی لایەنە بەشداربووەكانی ناو پرۆسەی سیاسی عێراق داوای لادانی نوری مالكی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەكەن بەهۆی ئەو تەنگژە سیاسی و ئالۆزیانەی بالی بەسەر عێراقدا كێشاوە.




