٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی بەرایی راگەیندرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەkdp.info/ھاجەر داود ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە kdp.infoراگەیاند: ئەم ساڵ لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستان 13057ئەزمووندەر بەشداریان لە تاقیکردنەوەکانی بەرایی کردووە، لەو ژمارەیەش 4396قوتابی و خوێندکار دەرچوونە کە دەکاتە رێژەی دەرچوون 675.33%.

ھاجەر داود گوتیشی: ژمارەی ئەزموندەرانی بەشی زانستی  4300قوتابی بووە و لەو ژمارەیە 1436قوتابی دەرچووە و بەشی وێژەیی 8864ئەزموندەربووە و لەو رێژەیەش 2930دەرچووە و ژمارەی ئەزموندەرانی بەشی پیشەیی 93ئەزمووندەر بووە و لەو ژمارەیەش 31قوتابی دەرچووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: بۆ وەرگرتنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان ھەر قوتابیەک دەتوانێت سەردانی بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی سنوری خۆی بکات .

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی 24/3/2013لە ناوەندەکانی خوێندن دەوامی فەرمی دەبێت و رۆژی 25/3/2013لە دیوانی وەزارەتی پەروەردە و فەرمانگەکانی سەر بەوەزارت وەک ھەموو وەزارەتەکانی دیکە دەوامی فەرمی دەبێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار