٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئێران.. 3 بەندکراوی کورد 3 ساڵە چاویان بە کەسوکاریان نەکەوتووە

سەرچاوە: KDP.info

 ئێران-KDP.info/سەرەڕای بەدوواداچوون و داواکاری بنەماڵەکانیان بەرپرسانی دادوەری و زیندانی ئێران ماوەی 3ساڵە رێگا نادەن سێ زیندانی سیاسی کورد کەسوکارەکانیان ببینن، بە پێی هەواڵێکی ئاسۆی رۆژ، هەر یەکە لە پشتیوان ئاسم و نەعمەت ئسحاقی و سەباح خەیات کە سێ زیندانی سیاسی کوردن و لە زیندانی ناوەندی شاری سنە دەستبەسەرن، زیاتر لە سێ ساڵە لە مافی چاوپێکەوەتنی کەسو کاریان لە لایەن بەرپرسانی ئێرانەوە بێبەشکراون، ئەمەش لەحاڵێکدایە کە بنەماڵەی ئەم زیندانیانە بەردەوام بەدوواداچوونیان کردووە تا بتوانن مۆڵەتی دیتنی رۆلەکانیان وەرگرن، بەڵام تاکوو ئێستا هەوڵەکانیان هیچ ئاکامێکی نەبووە، پێشترێش ئەم سێ زیندانییە سیاسییە کوردە هاوڕێ لە گەڵ کەسێکی دیکە بە ناوی لوقمان مۆنفەرەدی بە تۆمەتی هاوکاری کردن لە گەڵ یەکێک لە پارتە کوردییەکانی کوردستانی ئێران سزای قورس و درێژماوەی زیندانیان بە سەر سەپێنراون.

هەواڵی پەیوەندیدار