له داهاتوودا ساڵانه سێسه‌د گه‌رده‌لوولی خۆڵاوی له عێراق ڕووده‌دا

نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان -Kdp.info/له ماوه‌ی ده ساڵی داهاتوودا، ساڵانه سێسه‌د گه‌رده‌لوولی خۆڵاوی له عێراق ڕووده‌دات، به‌مه‌ش ئه‌وه سه‌لمێندراوه، كه عێراق ته‌نیا به گه‌رده‌لوولی خۆڵاوی كاریگه‌ر نه‌بووه، به‌ڵكو بۆته یه‌كێك له وڵاته سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌رچاوه‌ی روودانی ئه‌و گه‌رده‌لوولانه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ده‌یان ساڵی ڕابردوودا، ژینگه‌ی عێراق زۆر به خراپی تێكچووه. بان كی مۆنی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له میانه‌ی راپۆرتی وه‌رزی خۆی كه له رۆژانی رابردوو پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، هۆشداریشی داوە له مه‌ترسی ئابووری و ته‌ندروستی به‌سه‌ر عێراق و ناوچه‌كه، كه له ئه‌نجامی ئه‌و گه‌رده‌لوولانه‌وه ڕووده‌ده‌ن. سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئەوەشی خستۆتەروو، كه به گوێره‌ی مه‌زه‌نده‌كان له نێوان ساڵانی دوو هه‌زار و یه‌كه‌وه تا دوو هه‌زار و ده ، ته‌نیا له عێراق پێنج سه‌د و سیی گه‌رده‌لوولی خۆڵاوی روویانداوه.




