٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داوای سزای زیندانی هەتا هەتایی بۆ سەرۆك ئەركانی پێشووی توركیا دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

تورکیا- KDP.info/  دادگای سیلڤەری توركیا تایبەت بە دۆزی ئەرگەنەكۆن دانیشتنێكی دیكەی خۆی سازكرد و لەم دانیشتنەدا داوكاری گشتی كۆماری سەبارەت بە هەبوونی رێكخراوی تیرۆریستی ئەرگەنەكۆن و رۆلی چەندین بەرپرسی توركیا چەندین بەڵگەی پێشكەشی دادوەری دادگا كرد.

داواكاری گشتی كۆماری محەمەد عەلی پەكگۆزەل لە كاتی پێشكەشكردنی بەڵگەنامەكاندا گوتی:  ئەم بەڵگەنامانە ئەوە دەسەلمێنن كە لە توركیا رێكخراوێكی تیرۆریستی بە ناوی ئەرگەنەكۆن هەیە و چەندین بەرپرسی توركیا وەكو سەرۆك ئەركانی پێشووی سوپای توركیا رۆلێكی یەكجار بەرچاویان لە نێو ئەم رێكخراوەدا هەیە هەر بۆیە من وەكو داواكاری گشتی كۆماری داوای سزای زیندانی هەتا هەتایی بۆ سەرۆك ئەركانی پێشووی سوپا ئیلكەر باشبۆغ، سەرۆكی پارتی كرێكارانی توركیا دغۆ پەرینچەك دەكەم.

 

هەواڵی پەیوەندیدار