٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

زانكۆی مووش بۆ بەشی كوردی 125 قوتابی وەردەگرێت

سەرچاوە: KDP.info

تورکیا- KDP.info/ لە بەردەوامی كردنەوەی بەشەكانی زمانی كوردی لە نێو زانكۆ جیاجیاكانی توركیادا، زانكۆی شاری مووشیش بەشێكی زمانی كوردی زاراوەی كرمانجی كردووەتەوە.

لەم بارەیەوە وتەبێژی زانكۆی شاری مووشی رایگەیاند كە لە زانكۆكەیان بەشی كرمانجی كراوەتەوە و زانكۆ ئامادەیە لە دوو بەشی ماستەر و بێ ماستەردا قوتابی وەربگرێت.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە زانكۆ ئامادەیە 100 قوتابی بۆ خوێندنی بێ ماستەر و 25 قوتابی دیكە بۆ خوێندی ماستەر وەربگرێت.

وتەبێژی زانكۆی مووش لە كۆتایی وتەكانیدا گوتی:  بە هۆی داواكاری یەكجار زۆری قوتابییەكانەوە پێدەچێت كە لە داهاتوویەكی زۆر نزیكدا زانكۆی مووش گۆڕانكارییەكی یەكجار باش لەم رێژەیەدا بكات چونكە رێژەی دەستنیشان كراو لە لایەن زانكۆیەوە بە بەراورد بە رێژەی داواكارییەكان رێژەیەكی یەكجار كەمە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار