٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەفین دزەیی: بەغدا بەئاشکرا ھیچ ھەڵوێستێکی نەبووە لەبارەی گەڕانەوەی وەزیرە کوردەکان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەkdp.info/ سەفین دزەیی وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە kdp.infoراگەیاند: گفتوگۆکردن لەنێوان لایەنە سیاسییەکان بەردەوامە و پێویستە سەرتا ئێمە لەنێوخۆماندا گفتوگۆ بکەین، بۆ ئەوەی ھەڵوێستێکی یەکگرتوومان ھەبێت، ئەوکات گەر پێویست بکات لەگەڵ بەغداش گفتوگۆ بکەین.

سەفین دزەیی گوتیشی: سەردانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا لەئارادایە، بەڵام ئێستا لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان گفتوگۆ لە نێوان لایەنەکان دەکرێت، بۆ ئەوەی چ سیاسەتەک بگرینە بەر، چونکە ئێمە ھیچ کات دژی گفتوگۆ نەبووینە و نین، چەند رۆژێک بەر لە ئێستا رۆژە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش لەھەڵەبجە بەڕاشکاوی گوتی دیالۆگ پێویستەو دەبێت ھەبێت. دزەیی گوتیشی: تاوەکو ئێستا حکوومەتی عێراق سەبارەت بە گەڕانەوی وەزیرە کوردەکان بۆ ھەرێمی کوردستان ھیچ ھەڵوێستێکی ئاشکرایان نەبووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار