وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن: ئێستا هەر چوار جۆر پولە تازەكە كاریان پێدەكرێت
هەولێر – تایبەت بە Kdp.info/ بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا چوار جۆر پولی تازەی فەرمی لەلایەن چاپخانەیەكی لوبنانی چاپكرا بۆ ئاگاداری هاووڵاتیان ئێستا لە دامودەزگا فەرمییەكان ئەو چوار جۆر پولە كاری پێدەكرێت.
لە راگەیەنراوەكەدا كە كۆپیەكی دەستمان کەوتووە، تێیدا هاتووە: کە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گروپێکی نوێی پوولی پۆستە کە لە چوار جۆر پوول پێکهاتووە چاپ دەکات و ئێستا کار بەو پوولە نوێیانەی پۆستە دەکرێت.
بەپێی بۆندێک کە لە گەڵ چاپخانەی (Green Glory) ی لوبنانی مۆرکراوە بۆ ئەمساڵیش بەرێوەبەرایەتی پۆستەی هەرێم چوار جۆری نوێی پوولی پۆستەی چاپکرد و ئێستاش ئەو پوولە تازانە کاریان پێدەکرێت .
پوولەکانی پۆستەی چاپکراو لە ساڵی ٢٠١٣ پێکهاتوون لە : -
1- منداڵێکی کورد لە کاتی چوونە رێواسان
2– چیای قەندیل بە کامێرای هونەرمەندی فۆتۆگرافەر (نەوزاد محەمەد) و نرخی پوول (٢٥٠) دیناری عێراقییە.
3- مۆنۆمینتی هەڵەبجە بە کامێرای هونەرمەندی فۆتۆگرافەر (یونس محەمەد) و نرخی پوول (٥٠٠) دینار .
4- پەرستگای لالش بە کامێرای هونەرمەندی فۆتۆگرافەر (نەوزاد محەمەد) و نرخی پوول (١٠٠٠) دینار .
5- شوێنەواری مێژوویی گوندی (خەنس) لە هەرێمی کوردستان و نرخی پوول (٥٠٠٠) دینار .
شایانی باسە ئەمەچوارەمین ساڵە پوولەکانی پۆستەی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی لوبنان و لە چاپخانەی (Green Glory) بە کوالیتیەکی بەرزی جیهانی چاپدەکرێن .




