٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عێراق و ئەمەریکا بۆ باشتر بەرێوەبردنی کارگێری نەوتی رێککەوتن

سەرچاوە: KDP.info

عێراق-KDP.info  / ئاژانسی ئەمریكی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لەرێگەی پێدانی پرۆژەیەكی چاكسازی بەناوی (بەیەكگەیاندن) یارمەتی‌و هاوكاری پێشكەش بە وەزارەتی نەوتی عێراق دەكات‌، رێككەوتنەكە کە  دوێنێ یەكشەممە  ئیمزاكرا، وەک بەرپرسانی هەردوولا ئاماژەیان بۆ کردووە، دەبێتە یارمەتیدەر بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاریی وەزارەتی نەوتی عێراق ‌و باشكردنی گرێبەستەكانی، وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەكدا لەمبارەیەوە رایگەیاند: کە لەو باوەڕەداین هاوكاری هاوبەش لە ئیمزاكردنی ئەم ڕێككەوتننامەیەدا زۆر بەسود دەبێت بۆ عێراق، لای خۆشیەوە بەڕێوەبەری نێردەری ئاژانسی ئەمەریكی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی تۆماس ستاڵ رایگەیاند: ئیمزاكردنی ئەمجۆرە ڕێككەوتنانە بەشێكە لە ئەركەكانی سەرشانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریکا لەبەرانبەر عێراقدا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار