٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانی عێراق بڕی 50 ملیۆن دیناری بۆ بێوەژنانی كەركوك تەرخانكردووە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info  / پەرلەمانی عێراق بڕی 50 ملیۆن دیناری بۆ بێوەژنانی كەركوك تەرخانكردووە، هەرچەندە رێژەیان لەو پارێزگایە زۆرە، لەیلا حەسەن، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە (كەركوك ناو)ی رایگەیاند: لەبودجەی 2013 بڕی  50ملیۆن دیناری عێراقی بۆ بێوەژنان‌ و تەڵاقدراوان ‌و چاودێری كۆمەڵایەتی تەرخانكراوە، ئەمەش لە گەڵ قەبارەی شاری كەركوكدا ناگونجێت، ئاماژەی بەوەشدا كە لەڕێی پەرلەمانەوە هەوڵیان داوە بۆ دروستكردنی بینای مانەوە و شوێنی داڵدەدانی ئەو ژنانەی رووبەڕوی توندوتیژی دەبنەوە لە كەركوك و هەروەهانووسراومان بەرزكردەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار و ئێستاش لەبەردەم ئەنجومەنی دادوەری دایە بۆ قسەكردن لەبارەیەوە ‌و داڕشتنەوەی بەشێوەیەكی یاسایی.

هەواڵی پەیوەندیدار