دوای پێداوچوونەوە جارێكی تر پەرلەمانی كوردستان یاسای زانكۆ تایبەتییەكانی پەسەند كرد

هەولێر- تایبەت بە KDP.info / بەهۆی هەبوونی تێبینی لەسەر بڕگەی چەند مادەیەكی پرۆژە یاساكە لەلایەن بەرێز سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان جارێكی تر گفتوگۆی لەبارەی پرۆژە یاسای زانكۆ تایبەتیەكانی هەرێمی كوردستان كرد و دوای پێداچوونەوە جارێكی تر پرۆژە یاساكە پەسەندكرا.
سەباح بەیتوڵڵا ئەندامی فراكسیۆنی كوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ kdp.infoگوتی: كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دانیشتنێكی ئاسایی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچووو كە تایبەت بوو بە پرۆژە یاسای زانكۆی تایبەتییەكانی هەرێمی كوردستان هەرچەندە لەرابردوو ئەو پرۆژە یاسایە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندكرابوو، بەڵام بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان تێبینی لەسەر دوو خاڵ هەبوو لە پرۆژەكە كە بریتین لە مادەی هەشت بڕگەی یەكەم و مادەی دە بڕگەی یەكەم بەمەبەستی پێداچوونەوەی بەرێزیان پرۆژەكەیان بۆ پەرلەمان رەوانە كردبووەوە.
ناوبراو گوتیشی: لەمیانەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانكاری لە هەردوو ئەو بڕگەیە كرا كە بەرێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان تێبینی لەسەر هەبووە خۆشبەختانە لەدوای گفتوگۆیەكی زۆر توانرا گۆڕانكاری لەهەردوو بڕگەكە بكرێت و بەزۆرینەی دەنگ پەسەند بكرێت.
بڕوا بەرزنجی




