پەرلەمانتارێکی کورد:ئیران ناوبژیوانی لەنێوان کوردوشیعە دەکات

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/د.حەمید باڤی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoڕاگەیاند:لیستی دەولەتی قانون بەردەوام لەناو قەیران ژیاوە،بەڵام قەیرانی ئەم دوایە مەترسیەکی گەورەی لای ئەوانیشی دروست کردوە ،بەتایبەت رۆژئاوای عێراق لە پارێزگای ئەنبار وپارێزگا سونیەکان ،چونکە کۆنترۆلی ڕەوشەکە لە ژێر دەستی نوری مالیکی دەرچووە،بۆیە ئێستا ئیران ھاتووتە سەر خەت بۆئەوەی کێشەی نێوان کورد وشیعە چارەسەربکات،بەڵام دەبێ کورد زۆر وریا بێت وبەرژوەندی خەلکی خۆی لەبەرچاوبێت وبڕوا بەمالکی نەکات ،چونکە ئەوان تەنھا بەرژوەندی خۆیان دەوێت.
د.حەمید باڤی گوتیشی:پێویستە ئێمە لەنێوخۆماندا یەک ھەڵوێست بین وھەر بڕیارێکیش سەرکردایەتی کوردی دەری بکات ھەموو لایەنەکان پشتگیری بکەن.
باڤی ڕونیشیکردوە،لەئێستادا رژێمی سوریا خریکە دەروخێ و تاکە وڵات لەدەست ئیران بمینێ عێراقە ،بۆیە ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی دەست ھەلاتی ئێستای عێراق بمینێ ،چونکە لەبەرژەوەندی ئەوان دایە وشیعە مەزھەبن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد،گەر ئەمرجارەش کورد لەبەغدا نەکشێتەوە ،بەڵام رۆژێک ھەر دێت،چونکە ئەوانەی ئێستا لەعێراق دەست ھەڵات دارن شەریک وجێگای متمانەنینە،بۆیە پێویستە ھەرێمی کوردستان کار بۆئەوە بکات کە رۆژێک دێت بەتەواوی لەعێراق جیا دەبنەوە.




