هه‌وڵه‌کان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆکی حکومه‌تی عێراق چڕ ده‌کرێته‌وه

وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆکی حکومه‌تی عێراق پێویستی به ده‌نگی 164ئه‌ندام په‌رله‌مان هه‌یه وا بڕیاره له ماوه‌ی داهاتوو زیاتر له 170ئیمزای کۆکراوه بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له "نوری مالکی" بدرێته سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان "لانه محه‌ممه‌د" به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: له ئێستادا عێراق به بارودۆخێکی نائاساییدا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌و ته‌نگه‌ژه‌یه‌ی که هه‌یه و دروست بووه له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی حکومه‌تی عێراقه‌وه بووه و له دوای ڕوخانی رژێمی پێشوو( 2003) چه‌ندین جاره پێیدا تێده‌په‌رێت، ئه‌ویش دوای به‌خشینی متمانه به حکومه‌ت.لانه محه‌ممه‌د گوتی: دوای ئه‌وه‌ی به گوێره‌ی پێویست چاکسازی نه‌کرا، وه‌ک کورد و په‌رله‌مانتاره‌کان
چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم و لایه‌نه‌کانی تردا سازدا، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌تی عێراق ئاگادار بکه‌نه‌وه له پابه‌ند نه‌بوونی به ڕێککه‌وتننامه‌که‌ی هه‌ولێر، به‌ڵام بێسوود بوو.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختیشی کرده‌وه : ئه‌وه‌ی که کراوه بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالکی، هیچ گرفتێکی شه‌خسی نه‌بووه به‌رامبه‌ری، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه که به‌پێی پێویست وڵات به‌ڕێوه نابات و چه‌ندین پێشێلکاریی ده‌ستوری ده‌بیندرێت هاوکات هاوسه‌نگی نییه له‌نێوان پێکهاته‌کانی حکومه‌ت.
به گوێره‌ی مادده‌ی 61ـی ده‌ستوری عێراقی به دوو رێگه ده‌تواندرێت متمانه له سه‌رۆکی حکومه‌ت وه‌ربگیرێته‌وه، یه‌که‌میان سه‌رۆک کۆمار نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بکات و داوای سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه بکات و له‌و کاته‌دا نابێت له 164ئه‌ندام په‌رله‌مان که‌متر هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ند بن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه. دووه‌م 25 ئه‌ندام په‌رله‌مان داوایه‌ک پێشکه‌ش بکه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆکی حکومه‌ت. له هه‌ردوو حاڵه‌تدا ده‌بێت کاتێک بڕیار ده‌درێت 164ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌نگی ئه‌رێی پێ‌بده‌ن.
کۆ کردنه‌وه‌ی ئیمزا بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالکی فراکسێۆنه‌کانی دیکه‌شی گرتۆته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه "شێخ فاتح داراغایی" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر لیستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ده‌نگیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌نگانه‌یه که داوایان کردووه متمانه له مالکی وه‌ربگیرێته‌وه.
داراغایی گوتی: ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای نه‌ته‌وه‌که‌مان بێت ئێمه ده‌نگمان له‌گه‌ڵ ده‌نگیان ده‌بێت. چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی عێراق به لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالکی بێت ئه‌وا ئێمه ده‌نگمان له‌گه‌ڵ ده‌نگیان ده‌بێت.
له لایه‌ن خۆشیه‌وه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقی له سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی "ئوسامه جه‌میل" هاوهه‌ڵوێسیتیی لیسته‌که‌ی خۆیانی دووپاتکرده‌وه و بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆکی حکومه‌تی عێراق.
ئوسامه جه‌میل گوتی: به‌داخه‌وه مالکی هه‌مووو لایه‌نه‌کانی په‌راوێز خستووه و ئه‌مه‌ش وایکردووه داوای چاکسازی کرا و نه‌یکرد، ئه‌مه‌ش وایکرد که کار بگاته ئه‌وه‌ی متمانه لێسه‌ندنه‌وه به چاره‌سه‌ری گرفته‌کان دابندرێت و متمانه وه‌ربگیرێته‌وه لێی به پێچه‌وانه‌شه‌وه عێراق به‌ره‌و خراپ‌بوونی بارودۆخدا ده‌ڕوات.
جه‌میل گه‌شبینیی خۆی نیشان دا به‌وه‌ی بتواندرێت متمانه‌ی لێوه‌ربگیرێته‌وه به‌و مه‌رجه‌ی لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی نێو په‌رله‌مان هه‌ڵوێست نه‌گۆڕن.
"بورهان محه‌مه‌د فه‌ره‌ج" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر لیستی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئاشکرای کرد: سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی یه‌کێتی له په‌رله‌مانی عێراق ئیمزای متمانه وه‌رگرتنه‌وه‌یان له مالکی داوه‌ته سه‌رۆک کۆماری عێراق.
په‌رله‌مانتاران له ئێستادا چاوه‌ڕوانن سه‌رۆکی کۆماری عێراق داواکاریه‌ک ئاراسته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان بکات و له یه‌که‌م دانیشتنی خولی نوێی په‌رله‌مان بخرێته ده‌نگدانه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و داواکارییه پێشکه‌ش نه‌کرێت ئه‌وا به رێگه‌ی دووه‌م و کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزا ده‌بێت و گومان ده‌کرێت گرتنه‌به‌ری خاڵی دووه‌م زیاتر له شه‌ش مانگ بخایه‌نێت.




