٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆك بارزانی لە گەڵ وەزیر و پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەران ئاماژە بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئەندامان و وەزیرانی كورد لە بەغدا دەكات ئەوەش دەخاتەڕوو هەوڵی دۆزینەوەی رێگاچارەسەری گونجاو دەدرێت .

بەپێی زانیارییەکان ئێستا مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە گەڵ وەزیر و سەرۆكی لیستەكانی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەران لە كۆبوونەوەدان لەو بارەوە د.ئەشواق جاف ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە لیستی هاوپەیمانی بە KDP.infoی راگەیاند سەرۆكی هەرێم ئێستا لە كۆبوونەوەدایە ئامانج لە كۆبوونەوەكەش چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێر و بەغدا و دۆزینەوەی میكانیزمی گونجاوە بۆ چارەسەركردنیان گوتیشی: دوای كۆبوونەوەكەش راگەیەنراوێك بڵاو دەكرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار