٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەفین دزەیی: تا ئێستا ھیچ باسێک نییە بۆ دامەزراندنی ئەنجوومەنی راژە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ سەفین دزەیی وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: یاسای ئەنجوومەنی راژە لەپەرلەمان دەرچووە و ھەرکاتێ ئەو ئەنجوومەنە دابمەزرێ ئەوان بەرپرسی یەکەم دەبن لە دامەزراندن، بەڵام ئەوەی ئێستا لەپارێزگاکان سەرپەرشتی دەکرێ کاتییە تاوەکو دەستەی راژە دادەمەزرێ.

سەفین دزەیی گوتیشی: ئەوکەسانەی کە مەرجەکان دەیانگرێتەوە سیڤییەکانی خۆیان پێشکەش کردووە و دواتر گەڵاڵە دەکرێ و وردبینی بۆ دەکری بۆئەوەی لەم دەستەیە دابمەزرێن.

دزەیی گوتیشی تاوەکو ئێستا دیار نییە ئەم دەستەیە کەی دادەمەزرێت، بەڵام ھەوڵدەدرێت بەزورترین کات دابمەزرێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئەنجوومەنی راژەش دانەمەزرێت وەکو ساڵانی پێشوو پارێزگاکان سەرپەرشتی دامەزراندن دەکەن.

ئەمەش لەکاتێک دایە دەستەی ئامار رایگەیاندووە کە ئەمساڵ ناتوانن سەرپەرشتی پڕۆسەی دامەزراندن بکەن لە ھەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار