٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سامی عەسكەری : تێپەراندنی بوودجە ناردنی نامەیەکی روون بۆ کورد و لایانەکانی عێرقی بوو

سەرچاوە: KDP.info

‌بەغدا-KDP.info/پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسای سەر بە نووری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق تێپەراندنی بوودجەی بە مەبەست دار و ناردنی نامەیەکی روون بۆ کورد و لایانەکانی تری عێرق گەڕاندەوە، سامی عەسکەری لە بەیاننامەیەکدا روونیکردۆتەوە : کە دانوستان و گفتوگۆ کاتێکی دیاری کراوی هەیە و لە بارەی بوودجەوە سەبرمان نەمابوو یا دەبا بۆ ماوەی جەند مانگیک گفتۆگۆمان لەوبارەیەوە بکردبایە، یانیش وەک ئیستا پێوێست بوو بە بێ کورد دەنگی زۆرینەمان بۆ کۆکردبایەوە، ئێستا گفتۆگۆ لە نێوان کورد و دەوڵەتی یاسا لە ئارادایە، بەهیواین بگەینە چارەسەر، چوونکە هەڵویستەکانی کورد جێگای رەزامەندی ئێمە نییە و زۆریش ناروونە، لە تێپەراندنی بوودجەش، ئامانجمان ناردنی نامەیەک بوو، تا کورد لایەنەکانی دیکە بزانن کە گفتۆگۆ، کاتی دیاری کراوی خۆی هەیە و ئێمە دەتوانین بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمنتاران هەموو داخوازییەکانمان لە پەرەلەمانی عێراق بێنینە دی .

هەواڵی پەیوەندیدار