٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تاڵەبانی بەفەرمی واژۆکانی بۆ سەندنەوەی متمانە لە مالیکی وەرگرت

سەرچاوە: KDP.info

سەرۆککۆماری عێراق، جەلال تاڵەبانی رایگەیاند کە ئیمزاکانی بۆ کشاندنەوەی متمانە لە سەرۆکوەزیرانی عێراق، نووری مالیکی، وەرگرتووە و لیژنەنەیەکی بۆ وردبوونەوە و بەدواداچوونی واژۆکان داناوە.
لە بەیاننامەیەکدا کە لە لایەن سەرۆکایەتیی کۆمارەوە بڵاو کراوەتەوە، هاتووە "تاڵەبانی ئەو واژۆیانەی کە لەلایەن پەرلەمانتارانەوە بۆ کشاندنەوەی متمانە لە مالیکی ئیمزا کراون، وەرگرتووە".هەروەها لە بەیاننامەکەدا نووسراوە ، تاڵەبانی لیژنەیەکی بە سەرۆکایەتیی بەرێوەبەری نووسینگەکەی، نزار محەممەد سەعید، پێک هێناوە بۆ لێوردبوونەوە لە ژمارەی ئیمزاکان بۆ نەهێشتنی هیچ گومانێک و جێبەجیکردنی بە گوێرەی دەستووری وڵات."

هەواڵی پەیوەندیدار