سەندای تلێگراف : عێراق لە رووی ئەمنییەوە بەرەو دواوە چووە

عێراق-KDp.info/رۆژنامەی سەندای تلێگراف بەریتانیا بڵاوی کردۆتەوە: کە دوای ئازادکردنی زییندانییەکان، رادەی کردەوە تیرۆریستییەکان لە عێراقدا زیادی کردووە، رۆژنامەکە ئاماژەی داوە : کە زیندانیانی نێو بەندیخانەکانی ئەمریکا کە لە بەندیخانەکانی عێراق بە ئەنجامدانی کردەوی تیرۆریستی دەست بەسەر کرابوون، دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ساڵی2011ئەو زیندانیانە لە لایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە، ئازاد کراون و دواتر پەیوەندییان بە گرووپە تیرۆریستییەکانی قاعیدەوە کردووە و بەهۆیەوەش رێژەی کردەوە تیرۆریستیەکان و کوشتنی هاووڵاتییان زیادی کردووە، تێلگراف ئەوەشی خستۆتە روو: کە لە ساڵی پار ژمارەی قوربانیان گەیشتبووە 4570کەس و لە ساڵی 2011شدا 4147کەس بوونەتە قوربانی، تێلگراف لە بەدواداچوونەکەیدا مەترسی بارودۆخی داهاتووی ئەمنی عێراقی دوای 10ساڵ لە رووخانی رژیمی بەعسی بەغدا دەربرییوە و پێیوایە عێراق لە رووی ئەمنییەوە بەرەو دواوە چووە.




