ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کگرتوو: سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ مه‌کته‌بی سیاسی کاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان ده‌بێت
"مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیی شاندێک سه‌ردانی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستانی کرد و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی یه‌کگرتوو پێشوازیی لێ‌کرا.
"مه‌ولوود باوه‌مراد" ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کگرتووی ئیسلامی سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه به ئاژانس و رادیۆ په‌یامنێری راگه‌یاند: مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیی سه‌ردانی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کگرتووی ئیسلامی، پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتنی کۆنگره شه‌شه‌می یه‌کگرتوو و هه‌ڵبژاردنی "محه‌ممه‌د فه‌ره‌ج" وه‌ک ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتوو بوو.
باوه‌مراد گوتی: له په‌راوێزی دانیشتنه‌که‌شدا باس له بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی کوردستان و په‌یوه‌ندیی نێوان هێزه سیاسییه‌کان و په‌یوه‌ندیی دووقۆڵیی نێوانمان کرا، له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ش باس له بارودۆخی ئێستای عێراق و دوایین گۆڕنکارییه سیاسییه‌کانی عێراق کرا.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌کردایه‌تیی یه‌کگرتووی ئیسلامی جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌م سه‌ردانه کاریگه‌رییه‌کی زۆری له‌سه‌ر ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانمان ده‌بێت که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش ده‌ستپێکرا و وه‌ستابوو و هیوادارین دوای ئه‌م سه‌ردانه قۆناغه‌کانی دیکه‌ی ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان ببڕدرێت و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بکرێت.




