عێراق .. لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا 112 هەزار هاووڵاتی کوژراون

عێراق-Kdp.info / بە پێ راپۆرتێکی رێکخراوێکی بیانی، ژمارەی کوژراوانی هاووڵاتیان لە دوای پرۆسەی ئازادکردنی عێراقەوە لە ساڵی 2003 تا 2013 پتر بووە لە 112 هەزار هاوڵاتی ، رێکخراوی ئیراک بادی کاونتی بەریتانی ئاشکرای کرد، کە لە دوا ئاماریدا دەرکەوتووە: کە ژمارەی کوژراوانی هاوڵاتیان لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا لە عێراق گەیشتۆتە نێوان 112017 بۆ122428 کوژراو، لەو ئامارەشدا رێکخراوی کاونتی، کۆی گشتی کوژراوەکانی سەربازان و ئەندامانی سەر بە دامودەزگا ئەمنییەکانیشی خستۆتەروو، کە ئەویش بریتی بووە لە کوژرانی نزیکەی 60 هەزار کەس، بە پێی راپۆرتەکە لە دەرنجامی کردەو تیرۆریستییەکان . ژمارەی قوربانییەکان زیاتر لە بەغدای پایتەخت تۆمار کراوە و لە %48 کۆی گشتی کوژراوەکان پێکدێنێت. لە ساڵانی 2006 و 2008 یش بەهۆی شەڕی تایفییەوە زۆرترین قوربانی لە عێراق لێكهوتۆتهوه.




