شابه‌نده‌ر: کورد ناکۆکییه‌کانی سوننه و شیعه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وت دەیقۆزێتەوە

بەغدا-KDP.info/ سه‌رکرده‌یه‌کی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا دەڵێت حکوومه‌تی عێراق ئاماده‌یه له‌سه‌ر بناغه‌ی ده‌ستوور و به‌رژه‌وه‌ندی عێراق دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی کورد دا بکات، عیزه‌ت شابه‌نده‌ر بە سۆمه‌رییه نیوزی رایگه‌یاند: ده‌سه‌ڵاتدرانی کورد ناکۆکییه‌کانی نێوان سوننه و شیعه‌کان وه‌ک هه‌لێک بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وتی سیاسی بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌قۆزنه‌وه و کورد سوود له‌که‌شی ئاڵۆز و ناجێگیریی نێوان سوننه و شیعه‌کان له‌لایه‌ک و لیستی ئه‌لعێراقییه و هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیی له‌لایه‌کی تره‌وه وه‌ردەگرێت، که مه‌به‌ست لێوه‌ی ته‌نیا به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وته بۆ هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر حسابی عێراق، عیزه‌ت شابه‌نده‌ر روونیشیکرده‌وه : ئێستا چیتر ده‌سه‌ڵاتدرانی کورد ناتوانن سوود له‌و که‌شه وه‌ربگرن و ده‌ستوور و به‌رژه‌وه‌ندی عێراقیش قاعیده‌یه‌که بۆ دانوستان له‌نێوان هه‌ردوولادا.




