٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومەتی بەریتانیا پەیامێكی هاوخەمی بۆ ماتەمگێرانی یادی هەڵەبچە لە هەرێمی كوردستان دەنێریت

سەرچاوە: KDP.info

بەرێزئەلیستەر بێرت وەزیری كاروباری ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا دوێنێ لە پەیامێك دا هاوخەمی حكوومەتی بەریتانیا بۆ گەلی كوردستان و ماتەمگێرانی یادی هەڵەبچەی شەهید دەردەبڕێت و لەو پەیامەدا هاتووە:
من شەرەف مەندم كە بەناوی حكومەتی بەریتانیایەوە ئەم پەیامە بۆ یادی ئەمڕۆ ( رۆژی هیوا لە هەڵەبچە ) و ماتەمگێران بنێرم، هەست و سۆزمان لەگەڵ ئێوەیە ئەمڕۆ یادی قوربانیانی ئەم كارەساتە، یادی ئەو خۆشەویستیانە دەكەینەوە كە لە پرۆسەی ئەنفال بێ سەروشوێنكراون.
هەروەها ئەمرۆ بەتایبەت یادی كارەساتی هێرشی سەر هەڵەبچەیە، كە هەمیشە لەناو دڵ و یادگاریەكانمان وەكو ناخۆشترین سمبۆڵی نامرۆڤایەتی دەمێنێتەوە، لەم رۆژەدا خۆمان بە هاوبەش لەگەڵ رۆژی هیوا دەزانین كە روو لە ئایندە بكەین بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی زیاتر.

هەواڵی پەیوەندیدار