بڕیاردەری لیژنەی نەوت وغاز: بەغدا ناتوانێ بودجەی ھەرێم کەم بکاتەوە

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ د.رزگار بڕیاردەری لیژنەی نەوت و غاز لەپەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: بەغدا ناتوانێ بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان کەم بکاتەوە، چونکە ئەوبڕگەی لەناو بودجە ھەیە پێویستی بە دەرکردنی یاسایەکی تایبەت ھەیە، لەبەرئەوەی لە یاسای بودجە دەڵێت ئەو پارێزگایەی کەمتەرخەمی بکات سزا دەدرێت، بەڵام ئەی گەر حکوومەت کەم تەرخەم بێت و رێگری لە ھەرێمی کوردستان بکات نەوت ھەناردە بکات کێ سزای دەدات، بۆیە تا یاسایەک دەرنەکرێت ناتوانن ئەم بڕگەیە جێبەجێ بکەن.
د.رزگار گوتیشی: ئەگەر بەبێ تەوافق و شەراکەت بە زۆرینە یاسایەک دەربکەن، ئەوکات دەتوانن ئەم بڕگەیە جێبەجێ بکەن و بودجەی ھەرێمی کوردستان کەم بکەنەوە.
ناوبراو روونیشیکردهوە، پێویستە ئەمجارە ھەر بڕیارێک بدرێت بەتەوافق نەبێت و ببێتە زۆرینە و کەمینە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بێ دەنگ نەبێت و ھەڵوێستێکی توندی ھەبێت.
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاندووە: ئەگەر ھەرێمی کوردستان رۆژانە 250ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەی دەرەوە نەکات بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان کەم دەکرێتەوە.




