د.كەمال كەركووكی: ده‌مانه‌وێ خه‌ڵكی كوردستان خۆی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێرێ، نه‌ك په‌رله‌مانتاره‌كان له‌جیاتی خه‌ڵك ده‌نگ بده‌ن

لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ د.كەمال كەركووكی بەرپرسی پەیوەندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژە بە چەند پرسێكی گرنگ دەكات لەوانە كاركردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئاراستەی وەرگرتنەوەی دەسكەوتەكانی كورد لە بەغدا و پرسی ئۆپۆزسۆن و مەسەلەی بودجەی عێراق .
پ:بژاردەكانی كورد لەم بارودۆخەی ئێستای عێراق چیە؟ لە كاتێكدا ناڕەزایی لەسەر پەسەند كردنی بودجە و دەسەڵاتی تاكڕەوی و مل نەدان بە قسەی لایەنەكان لەئارادایە؟ .
د.كەمال كەركووكی:ئەم كارەی كردیان كارێكی هەڵەبوو و زەنگێكی مەترسیدار بوو بۆ خۆیان و بۆ گشت عێراقییه‌كان و به‌تایبه‌ت بۆ كوردستان، یەكەم بەپێی دەستور، عێراق وڵاتێكی فیدارڵیە، خاكه‌كه‌ی پێكهاتووە لە خاكی كوردستان و خاكی عەرەبستان، به‌پێی ماده‌ی چوار بڕگه‌ی یه‌ك له‌ده‌ستووری عێراق زمانی كوردی و عه‌ره‌بی دوو زمانی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی عێراقن، به‌پێی ماده‌ی (48)یش ده‌ستووری عێراق ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی فیدراڵی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی فیدرال پێك دێت، ئه‌نجوومه‌نی فیدرالیش وه‌ك له ماده‌ی (65)دا هاتووه ئه‌نجوومه‌نێكی یاسادانان پێك ده‌هێنرێ كه به ئه‌نجوومه‌نی فیدرالی ناوده‌برێت نوێنه‌رانی هه‌رێم و ئه‌و پارێزگایانه له خۆ ده‌گرێت كه ناكه‌ونه سنووری هیچ هه‌رێمێكه‌وه وه له پێشده‌ستی (مقدمه)ی ده‌ستووریش هاتووه كه ئێمه‌ی گه‌لی عێراق به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیه‌وه به‌ته‌واوی ویستی خۆمان به ئازادانه و ئاره‌زوومه‌ندانه بڕیاری یه‌كگرتنی ئاره‌زوومه‌ندانه‌مان داوه و ده‌رس وه‌رده‌گرین له رابردوومان بۆ داهاتوومان وه له‌دوا دێڕیشدا هاتووه پابه‌ندبوون به‌و ده‌ستووره یه‌كێتی ئازادانه‌ی گه‌ل و خاك و سه‌روه‌ری عێراق ده‌پارێزێت. هه‌روه‌ها له ماده‌ی (79)ی ده‌ستووریش هاتووه كه سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سوێندی ده‌ستووری ده‌خۆن له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا به‌وشێوه‌یه‌ی له ماده‌ی (50)ی ده‌ستوور كه تایبه‌ته به سوێندخواردنی سه‌رۆك وه‌زیران له بڕگه‌كانی كۆتایی سوێند خواردنه‌كه‌دا هاتووه (پارێزگاری له دیموكراتی و فیدرالیه‌كه‌ی بكه‌م وه پارێزگاری له ئازادییه گشتی و تایبه‌تییه‌كان و سه‌ربه‌خۆی دادگا و پابه‌ندبوون به‌جێبه‌جێ كردنی یاساكان به ئه‌مانه‌ت و بێلایه‌نیه‌وه بكه‌م)، به‌پێی گشت ئه‌وانه‌ی كه باسمان كرد، حوكمڕانی له عێراق ده‌بێت حوكمڕانیه‌ك بێت به ته‌وافق، ئه‌مكاره‌ی له‌م ئاخیره روویدا هیچ رێزگرتنێكی بۆ ئه‌و دۆخه تایبه‌ته‌ی عێراق و ئه‌و ماده ده‌ستووریانه و رابڕدووی ئه‌و پێكهاتانه له‌ناو عێراق له‌به‌رچاو نه‌گیراوه، بۆیه ئێستا ده‌بینین ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی پێكنه‌هاتووه، كاری یاسایی ده‌كرێت و حسابی بۆ ناكرێت، ئیلتزام به‌ماده ده‌ستوورییه‌كان ناكرێت و سوودیش له رابردوو وه‌رنه‌گیراوه و به‌واقیعی رێز له سوێندخواردنه‌كه‌ش نه‌گیراوه، رێز بۆ پێكهاته‌كانی ناو عێراق ناگیرێ، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش بۆ تێپه‌ڕاندنی بودجه حساب بۆ پێكهاته‌كان نه‌كرا وه تایبه‌ت بۆ لایه‌نی كوردستانی كه ته‌نیا هه‌رێمێكی فیدراله له‌ناو عێراق و پێش رووخانی رژێم وجودی هه‌بووه و رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو له پێكهێنانه‌وه‌ی عێراق و دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی.
پ:واتە هەوڵێك هەیە كورد لە هاوبەشەوە بۆ پاشكۆ دابنرێت؟
د.كەمال كەركووكی:بەدڵنیایەوە كرده‌وه‌كانیان هه‌ر له پێكهێنانی هێزی دیجله‌ی ناده‌ستووری و له‌دانانی به‌رپرسه‌كانی سه‌ربازی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و په‌راوێزخستنی به‌رپرسه باڵاكانی كورد له وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ و سوپاسالار و وه‌زاره‌تی به‌رگری و كۆی دامه‌زراوه‌كانی تر و جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و ده‌ستووریانه‌ی په‌یوه‌ند به‌گه‌لی كورد و كوردستان، رێزنه‌گرتن له رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر و تێپه‌ڕاندنی بودجه به‌بێ رێزگرتن له‌پێكهاته‌ی كورد و گشت هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه به‌ئاشكرا دیاره پێت دەڵێت تۆ شەریكی من نیت، تۆ ده‌بێ وه‌ك چۆن من ده‌مه‌وێ ئاوا كار بكه‌ی، پابه‌ندنه‌بوون به‌و به‌ڵێنانه‌شی كه‌دایان، ئه‌مانه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه پێمان ده‌ڵێن ئێوه شه‌ریك نین و ئێوه پاشكۆن، بۆیه ئێمه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه قبوڵ ناكه‌ین و مومكین نییه په‌سه‌ندبكرێ.
پ:ئه‌وانه‌ی پێشێلی ده‌ستوور ده‌كه‌ن و پرۆسه‌ی سیاسی ده‌شێوێنن كێن؟
د.كەمال كەركووكی:ئەوەی كە ئێستا لە دەسەڵاتە بەڵام بە بڕوای من كێ بێت گرنگ نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانی ئێستا له ده‌سه‌ڵاتن وا ره‌فتار ده‌كه‌ن و نابێت خۆمان لێ بخافڵێنین گەلی كوردستان دەبێت بەسەربەرزی بڵێت ئەوە مافی خۆمانە لە كەس قبوڵ ناكەین كە مافمان بخوات و ئەوە ئەركی گشت تاكێكی ئه‌و هه‌رێمه‌یه و نابێ ئه‌وانه‌ی بێ یاسایی و بێ ده‌ستووری و به‌ئاره‌زوو كار ده‌كه‌ن، مافه‌كانی گه‌لی كوردستان پێشێل ده‌كرێت، ئه‌و گه‌له‌ی كه رووبه‌ری جینۆساید بوو له شوێنی رێزگرتنی هه‌وڵی په‌راوێزخستنی ده‌درێت، ئه‌مه‌ش ناكرێت.
پ:به‌بۆچوونی به‌رێزت هه‌رێمی كوردستان چ ئەگەرێكی لەبەر دەم دایە ؟
د.كەمال كەركووكی:ئێستا هەوڵ هەیە كه هه‌رێمی كوردستان له رێگای دامه‌زراوه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانیه‌وه به‌گشت لایه‌نه‌كان به‌رامبه‌ر ئەو پێشێلكارییه ناده‌ستووری ونایاسایی وناواقیعیه‌ی بەرانبەر بە كورد كرا یان ئەو حساب نەكردنە لە بوودجەی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان، دەبێت وایان لێبكرێت كە بگەڕێنەوە به هەڵەكانی خۆیان و دان بە هەڵەكانیان بنێن وه ئه‌و مافانه‌ی كه هه‌مانه له ده‌ستوور جێگیر بووه و پشتگوێ خراوه تا ئێستا، راسته‌وخۆ ده‌ست به جێبه‌جێ كردنی بكرێت، كوردیش ئەم جارە ده‌بێت له‌خۆیه‌وه سه‌یری به‌رامبه‌ره‌كه‌ی نه‌كات و دەبێت لە هەر ڕێكەوتنێكدا لەگەڵ بەغدا گرەنتی هەبێت، ئەو بەڵێنەی كە دەیدەن جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی گره‌نتی بێت، نه‌ك وه‌كو پێشوو ته‌نیا به‌ڵێن بده‌ن و پاشان جێبه‌جێی نه‌كه‌ن.
پ:تێپەڕاندنی بوجەی عێراق چ خوێندنەوەیەكی بۆ دەكرێت؟
د.كەمال كەركووكی: بەڕاستی تێپەڕاندنی بودجە زەنگێكی ئاگادار كردنەوە بوو بۆ كورد، چونكە جاران دەیان گوت ئێمە لەگەڵتانین و برای یەكن و هاوپەیمانین و به ئه‌مانه‌ته‌وه ماده ده‌ستوورییه‌كان و رێككه‌وتنه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، بەڵام ده‌رچوو هەموو به‌ڵێنه‌كان بێ كردار بوون، لەبەر ئەوە كورد دەبێت سازش نەكات لەبەر هیچ هۆیەك و هیچ شتێك له‌مافه‌كانی خۆی خۆشنه‌بێت، چونكه راستیه‌كه ئەوەیە كە بەغدا پێشێلی دەستوری كردووە و كۆمەڵێك كاریان كردووە پێچەوانەی دەستورن جاران ئەوانەی ئێستا لە دەسەڵاتن دەیان وت هۆكاری چارەسەر نەكردنی مادەی 140 برا سونەكانن، بەڵام ئەوە سونەكان لە حكوومەت كشاونەتەوە و لە حكوومەت نین دەی بۆ جێ‌بەجێی ناكەن لە كاتێكدا خەریكن بوودجەكەشت دەبەن، بۆیە دەبێت ئێمەی كورد مامەڵە لەگەڵ واقیع بكەین نەك هەست و سۆز بۆ ئەوەی دوای پەشیمان نەبینەوە .
پ:دروست بوونی هەرێمی سونە كێشەكانی عێراق قوڵتر ناكاتەوە بە بۆچوونی بەڕێزت؟ .
د.كەمال كەركووكی:به‌پێی ده‌ستوور، عێراق وڵاتێكی فیدراڵییه، دانیشتووانی بۆیان هه‌یه چه‌ند پارێزگایه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵ پێك بێنن، بۆیه زۆر سرووشتییه هه‌رێمی تری فیدراڵ چی له‌باشوور و چی له‌ناوه‌ڕاستی عێراق بێته‌كایه‌وه. به‌دڵنیاییه‌وه عێراق ببێتە چەند فیدراڵی باشترە و هەرێمەكان دەسەڵاتی خۆیان بەڕێوە ببەن باشترە. لە سەرەتاوە ئەوە قسەم بووە بە سونەكانیشم وتووە پێویستە ئێوە هەرێمتان هەبێت و په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی خۆتان هه‌بێ،وه ئه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی دانیشتووانی ناوچه‌كه‌یه، چونكه ئه‌وجا ته‌ركیز ده‌كه‌نه سه‌ر سنوورێكی جوگرافی سنووردار بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كه‌یان و خۆرێكخستنی كۆمه‌ڵگاكه و به‌ره‌وپێشبردنی. ئنجا كێبه‌ركێ ده‌بێت له‌نێوان هه‌رێمه‌كان كه كێ باشتر خزمه‌تی ده‌كات، نه‌ك كێ بتوانێ زۆرتر بكوژێت.
پ:كورد ترسی نیە لەم چوارچێوە سیاسیانەی ئێستا؟
د.كەمال كەركووكی:كورد له هه‌رێمی كوردستان ئه‌زموونێكی دیموكراسی هه‌یه، هه‌وڵئه‌ده‌ین به‌ئاشتیانه به‌یه‌كسانی له نێوان پێكهاته‌كان به‌رێگایه‌كی دیموكراسی به‌ره‌وپێشی ببه‌ین، پێشمان وایه پرۆسه‌ی دیموكراسی سه‌ركه‌وتوو پشتیوانی خه‌لكه‌ی و هه‌موو هێزێكی دیموكراسی دنیایه له‌به‌ر ئه‌وه ته‌مه‌نا ده‌كه‌ین ئه‌و بارودۆخه‌ی لای ئه‌وانیش سوودی لێ وه‌رگرن و به‌هه‌مانشێوه ره‌فتار بكه‌ن، بۆیه ئێمه زۆر ئومێدمان به‌ئاینده‌یه‌كی باشتر هه‌یه بۆ پاراستنی ئه‌زموونه‌كه‌شمان و په‌ره‌پێدانی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك و له هه‌موو رووێكه‌وه ده‌بێ ئاماده‌كاری ته‌واومان هه‌بێت.
پ:دەگوترێت پارتی ڕێگرە لە هاتنەوەی كەركووك بۆ سەر كوردستان لەبەر ئەوەی ژمارەی ئەندامانی كەمە لەو پارێزگایە ئەم لێكدانەوە تاچەند هەڵگری پەیامێكی ڕاستە؟.
د.كەمال كەركووكی:قسە كراوە گوایە ئەم لێدوانە دراوه، به‌ڵام ئەمە ئەسڵ و ئەساسی نیە، هه‌ندێ راگه‌یاندنیش ئه‌و بۆچوونه ده‌خه‌نه پاڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌ڕای من ئه‌مه بۆچوونی یەكێتی نیە. ئێمه و یه‌كێتی دوو لایه‌نی هاوپه‌یمانین له هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌رلایه‌نێكمان زۆرینه‌ی ده‌نگ بێنێ ئه‌وه‌ی تریش براوه‌یه، چونكه پێكه‌وه كار ده‌كه‌ین بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی، بۆیه ئه‌م بۆچوونه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆچوونی پارتی هاوپه‌یمانمان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نییه، لەسەرەتاوەش تائێستا هەڵوێستی پارتی و شەخسی سەرۆك بارزانی دەربارەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم زانراوه چۆنە، بەڵام خەڵكانێك هەیە دەیانەوێت هەرجارە بە شێوەیەك ئەم حزبانە تێك وەربدەن من پێم وایە كوردی دڵسۆز له هه‌ر لایه‌نێك بێت، هیچ كات لەگەڵ ئەوە نیە كە كەركووك نەگەڕێتەوە سەر هەرێم، و باوەڕ ناكەم پارتیش لە كەركووك كەم بێت، مەرج نیە هەموو كوردستانییه‌ك حزبی بێت، به‌دڵنیاییه‌وه دڵسۆزن بۆ خاك و هه‌رێمه‌كه، ئەمڕۆش خەڵكی كەركووك هۆشیارە و دەزانێت مافەكانی لە كوێ‌یە و دەشبینن كێ بە دڵسۆزی بۆ كەركوك و گەڕانەوەی ئەو شارە هەوڵ دەدات، پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەركووك و دەرەوەی كەركووك پێگەیەكی باشی مێژووی هەیە و نامانەوێت هیچ لایەنێك بە سوك بگرین هەموولایەنەكان جەماوەری تایبەتی خۆیان هەیە، پارتیش لەسەردەمی بارزانی نەمر شەڕیان لەسەر ئەو شارە كردووە، بۆیە باوەڕم هەیە كەركووكیەكان بۆچوونیان بەرانبەر بە پارتی خراپ نیە، پارتی و یه‌كێتیش هه‌ر كامه‌یان له كه‌ركووك له هه‌ڵبژاردنه‌كان زۆرینه‌ی ده‌نگی جه‌ماوه‌ری كه‌ركوك بێنن هه‌ردوولایه‌نه‌كه براوه‌ن.
پ:دابەزینی كورد بەیەك دەنگ و یەك لیستی لە ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم چۆن ده‌بینی؟ .
د.كەمال كەركووكی :من ئەوە بە كارێكی زۆر پیرۆز باش دەزانم ئێمە لە هەڵبژاردنی ڕابردوو چەند كورسیمان لە دەست دا ئەوەش بەهۆی زۆر دابەزینی كوردەوە بوو بە لیستی جیاواز و ئەم جارە دەست خۆشی لەو لایەنانە دەكەم كە لیستێكیان پێكهێناوە و هەموویان پێكەوە كاردەكەن وەك ستافێك و داوام لە خەڵكی ئەو ناوچانە هەیە كە ڕۆژی دەنگدان هەموویان بچنه سه‌ر سندووقی ده‌نگدان و دەنگی خۆیان به‌لیستی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان بده‌ن، چونكە لە دەست دانی دەنگێك كاریگەری نه‌رێنی خۆی دەبێت .
پ:بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو پارتی چ ئامادەكاریەكی كردووە؟
د.كەمال كەركووكی :پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دوولایەنی سیاسین و ڕێكەوتنی ستراتیجی لە نێوانیان هەیە ئێستا لە گفتوگۆی ئەوەدان كە چۆن بەشداری بكەن، هێشتا بڕیاری یەكلا كەرەوە نەدراوە بە چ شێوەیەك بێت. ئەوەی من دەیزانم له كاتی یاسایی خۆیان ئه‌نجام ده‌درێن، یه‌كێتی و پارتیش بۆ چۆنیه‌تی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان گه‌یشتنه هه‌ر ئه‌نجامێك، پیرۆزبایی له‌یه‌كتر ده‌كه‌ن و رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیجیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
پ:بەپێی ڕاپۆرتی ژوری لێكۆڵینەوەی گۆڕان پارتی لە هەڵبژاردنی داهاتوو وەك حزبێكی قەتیسماو دەمێنێتەوە و تەنیا لە دهۆك دەنگی دەبێت تۆ چی دەڵێیت لەو بارەوە ؟.
د.كەمال كەركووكی :هه‌ڵبژاردن له پێشه و خه‌ڵكی كوردستان بڕیاری خۆی ده‌دات، پارتیش كه پشتی به خه‌ڵكیك كوردستان به‌هێزه و بۆ خه‌ڵكی كوردستان كاری كردووه و ئێستاش له كار و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان به‌رده‌وامه، هه‌ركاتێكیش خه‌ڵكی كوردستان هه‌ربڕیارێك بدات، جێگای رێزی قیاده‌ی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه.
پ:ماوەیەكە ڕاگەیاندنی ئۆپۆزسیۆن زۆر توند بووە ئایا ئەوە بۆچوونی فەرمی مەكتەبی سیاسیەكانیانە؟
د.كەمال كەركووكی :راسته ماوه‌یه‌كه راگه‌یاندنیان زۆر توند بووه، به‌ڵام باشتره له خۆیان بپرسی كه ئه‌وه بۆچوونی فه‌رمی مه‌كته‌بی سیاسییه‌كانه یان نا.
پ:سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێرێت راسته‌وخۆ یان له په‌رله‌مان، كامه‌یانتان پێ باشه؟
د.كه‌مال كه‌ركووكی: هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له رێگای خه‌ڵكه‌وه بێت، به‌لای ئێمه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستانه، كوانی راسته‌وخۆ هه‌ر تاكێكی ئه‌و هه‌رێمه كه مافی ده‌نگدانی هه‌بێت، خۆی به‌بیری خۆی به ئازادانه سه‌رۆكه‌كه‌ی خۆی به‌دڵی خۆی هه‌ڵبژێرێت. یان ده‌نگ بدات بۆ په‌رله‌مانتاره‌كان و په‌رله‌مانتاره‌كانیش له‌جیاتی ئه‌وان ده‌نگ بده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم، له‌و حاڵه‌ته‌ش په‌رله‌مانتارێك له‌جیاتی هه‌زاران كه‌س ده‌نگ ده‌دات، ئه‌مه‌ش كارێكی خراپه به‌نسبه‌ت هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم. ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێردرێت، سه‌فقاتی سیاسی ده‌ورێكی ئه‌وتۆی نابێت بۆ كورسی و مه‌نصه‌ب و هیچ ئیغرائاتی تر به‌رامبه‌ر پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم.به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر له‌ناو په‌رله‌مان بێت، ئه‌وجار ئه‌گه‌ر زۆری ئه‌وه هه‌یه كه صه‌فقاتی سیاسی بكرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم نه‌بێت.
پ:هه‌ندێك لایه‌ن مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌گه‌ر سه‌رۆك بارزانی بچێته ده‌نگدان به‌رامبه‌ر هه‌ر كاندیدێك زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست دێنێ؟.
د.كەمال كەركووكی:باشه بۆ ئه‌وه به مه‌ترسی ناوببردرێت خۆ خه‌ڵكی كوردستان كه‌سانی دڵسۆز و به‌توانایان پێویسته بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش سەرۆك بارزانی لە هەرێمی كوردستان و لە عێراق و لە ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست و لە نێودەوڵەتی حسابی بۆ دەكرێت و رێزێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، خەڵكی كوردستانیش خۆشیان دەوێت لەبەر ڕابردووی و كاركردن بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد و هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی به‌رامبه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و مافه‌كانی هه‌رێم له ده‌ستووری عێراق و هه‌وڵدانی بۆ جێبه‌جێكردنیان و هه‌موو ئه‌وانه وای كردووه كه پێگه‌یه‌كی به‌رچاوی له‌ناو جه‌ماوه‌ری كوردستان، پێشموانیه لایه‌نه كوردستانییه‌كان حه‌ز نه‌كه‌ن كه هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكێكی به‌هێز و خۆشه‌ویستی لای خه‌ڵكی كوردستان هه‌بێت.
پ:ئێوە ئامادەن پاكێجەكانی ئۆپۆزسیۆن جێبەجێ بكەن یان بەرنامەی خۆتان هەیە؟
د.كەمال كەركووكی :لە كاتی هەڵبژاردنەكاندا هەر لایه‌نه و به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆی هەبوو پارتی و یه‌كێتی له‌چوارچێوه‌ی لیستی كوردستانی به‌رنامه‌ی خۆیان هه‌بوو، یەكگرتوو گۆڕان و لایه‌نه‌كانی تریش به‌رنامه‌ی خۆیان هه‌بوو، واتە ئەگەر خه‌ڵكی كوردستان زۆرینه‌یان ده‌نگ به‌لیستی ئێمه بده‌ن، ئه‌م به‌رنامه‌یه‌تان بۆ جێبەجێ دەكەین،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن نەیان توانی پێكەوە دەنگی ئەوە بە دەست بهێنن كە حكومەت دروست بكەن، لیستی كوردستانی لە دانیشتێك بڕیاریدا وه‌ك رێزگرتنێك بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ده‌نگی به‌لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن داوه، داوا له‌و لایه‌نانه بكه‌ن كه له حكومه‌ت به‌شداری بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه حوكمڕانی هه‌رێم بكه‌ن و به‌رنامه‌كانی ئه‌وانیش بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام كه نه‌هاتن به‌رنامه‌كه‌یان جێبه‌جێ نه‌كرا،ئێستاش له ئۆپۆزسیۆنن به‌چاوی رێزه‌وه سه‌یریان ده‌كه‌ین، ته‌مه‌نا ده‌كه‌ین وه‌كو ئۆپۆزسیۆنێكی ته‌ندروست له‌ناو هه‌رێمی كوردستان كار بكه‌ن، كاتی هه‌ڵبژاردنیش هه‌موو لایه‌ك چی حاكم و چی ئۆپۆزسیۆن ده‌چینه‌وه پێش میلله‌ت و میلله‌ته بڕیاری خۆی ده‌دات كه ده‌نگی به‌كێ بدات و ئه‌ركی هه‌مووشمانه رێزی لێ بگرین.
پ:واتە ئێستا پارتی و یەكێتی سەرگەرمی جێبەجێ كردنی به‌رنامه‌كانی لیستی كوردستانین نەك ئەوانەی ئۆپۆزسیۆن ؟
د.كەمال كەركووكی :بەڵی بەرنامەی لیستی كوردستانی جێبەجێ دەكرێت.
پ/له 22 خاڵه‌كانی پاكێجی ئۆپۆزسیۆن هاتبوو كه وه‌زیری پێشمه‌رگه و سامانه سرووشتییه‌كان و ناوخۆ و دارایی و بریكاره‌كانیان لابدرێن و كه‌سانی بێلایه‌ن له‌شوێنیان دابنرێن، ئه‌مه چۆن ده‌بینن؟
د.كه‌مال كه‌ركووكی:هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدرا لیستی كوردستانی زۆرینه‌ی به‌ده‌ستهێنا و ده‌یتوانی به‌ته‌نها حكومه‌ت پێك بهێنێ، به‌ڵام داوایكرد له‌گشت لایه‌نه سیاسییه‌كان و ئاینی و علمانی ناو كوردستان، كه به‌شداربن بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تێكی بنكه فراوان دروست ببێت، پێنج لایه‌نی تر هاتن به‌شدار بوون له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی بوونه حه‌وت لایه‌ن و حكومه‌تیان پێكهێنا و سێ لایه‌ن نه‌هاتنه ناو حكومه‌ت و بوون به ئۆپۆزسیۆن، بۆیه ده‌كرێ ئۆپۆزسیۆن هه‌ر پێشنیازێك بكه‌ن، به‌ڵام دواجار حكومه‌ته بڕیار ده‌دات چی بكات و چی نه‌كات.سەیرە ئۆپۆزسیۆن دەڵێت دەبێت وەزیری پێشمەرگە سامانە سروشتیەكان ناوخۆ بدرێتە كەسانی بێلایەن ئەوانەی ئێستا دەست لە كار بكێشنەوە لە كاتێكدا ئەوە مافی دەنگی پارتی و یەكێتیە، كه بەشداری ناكەیت لە حكوومەت مافی بڕیاردانت ده‌سووتێت.
پ:حاكم شێخ لە تی‌ف لێدوانی داوە و دەڵێت " پارتی و یەكێتی شەڕبە مالیكی دەفرۆشن " قسەی حاكم شێخ لە تی‌ف لە چ روانگەیەكەوە كراوە ئایا ئێوە شەڕبە مالیكی دەفرۆشن؟ .
د.كەمال كەركووكی :رێزم بۆ ئه‌و برایه هه‌یه، لێی ده‌پرسم سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانێك هێزی دیجله دروست بكات و هێز بجولێنێت بۆ مه‌نده‌لی و خانه‌قین و فرۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی كه‌ركووك به‌زۆر بكاته فرۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی، هێزی جه‌زیره و بادیه ئاماده بكات، هه‌موو ئه‌مانه به‌ده‌رن له یاسا و ده‌ستوور و حساب بۆ هه‌رێمه‌كه‌ت نه‌كات و بودجه په‌سه‌ند بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی حساب بۆ پێكهاته‌ی كورد بكات، ئایا ئه‌مه شه‌ڕ فرۆشتنه كه مافی خه‌ڵكی كوردستان كه له ده‌ستوور جێگیر بووه جێبه‌جێ بكرێت، ئایا ئه‌مه شه‌ڕ فرۆشتنه نه‌هێڵی هێزی دیجله كه ته‌نها له پێكهاته‌یه‌كی تایبه‌ت پێكهێنراوه بنێردرێت بۆ خانه‌قین و مه‌نده‌لی و كه‌ركووك؟ ئایا ئه‌مه شه‌ڕ فرۆشتنه داوا بكه‌ی كه فرۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی كه‌ركووك نه‌كرێته عه‌سكه‌ری؟ ئایا ئه‌مه شه‌ڕ فرۆشتنه داوای سه‌رژمێری بكرێت كه هێشتا نفوسی عێراق نه‌زانرێ چه‌نده؟ ئایا ئه‌مه شه‌ڕ فرۆشتنه داوای جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 بكه‌یت؟ ئایا ئه‌مه شه‌ڕ فرۆشتنه كه داوا بكه‌ی بودجه به‌ته‌وافق له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند بكرێت؟ ئایا داوای پاره‌ی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان كه كوردستانی خستۆته سه‌ر اقتصادێكی سه‌ربه‌خۆ، بكه‌ی شه‌ڕفرۆشتنه؟ بۆیه به‌داوای لێبوردنه‌وه ته‌مه‌نا ده‌كه‌ین هه‌موو دڵسۆزانی كوردستان راستییه‌كان وه‌كو خۆی باس بكه‌ن، له‌به‌ر هیچ هۆیه‌ك هه‌وڵنه‌ده‌ن راستییه‌كان له خه‌ڵكی كوردستان بشارنه‌وه.
دیمانه: بەكر ئیبراهیم و كارزان هەورامی




