كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان

له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كان، له به‌رواری 17/3/2013 به سه‌رپه‌ره‌شتی جه‌نابی سه‌رۆك مسعود بارزانی كۆبونه‌وه‌ی هه‌ردوومه‌كته‌بی سیاسی ئه‌نجام درا.
له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناوخۆی كوردستان، پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنه‌كان و چۆنیه‌تی ئه‌نجام دانیان، گفتوگۆیان له سه‌ر كرا، بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ش هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی به‌رده‌وام ده‌بن له كۆبونه‌وه و گفتوگۆكردن، هه‌روه‌كو جه‌خت كرایه‌وه له پێ ویستی پاراستنی رێككه‌وتنی ستراتیجی نیوانمان و بره‌ودان به كاری هاوبه‌ش بۆ خزمه‌تی كوردستان و حكومەت پێویستە بەردەوام بێ لەراپەڕاندنی زۆرتری ئەركەكانی.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا باس له رووداو گۆرانكاریه‌كانی ناوچه‌كه‌وچ ئه‌وانه‌ی بەگشتی په‌یوه‌ندیان به عێراق هه‌یه و چ ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به مافی نه‌ته‌وه‌كه‌مان هه‌یه، له‌م رووه خویندنه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ر دوولامان و لایه‌نه‌سیاسیه‌كانی دیكه‌ی كوردستان كارێكی باشه بۆ هه‌بوونی هه‌لوێستێكی گونجاوكه له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یمان بێت.
له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌دا هه‌لسه‌نگاندنی بارودۆخی پرۆسه‌ی سیاسی عیراق و ئه‌و ته‌نگه‌ژه‌و قه‌یرانانه‌ی كە زۆربەیان دەتوانرا رێ‌یان لێ بگیرێ، بەوردی باس كرا، به تایبه‌تی هه‌ولی به‌شێك له ده‌سه‌لاتداران بۆ سه‌پاندنی خۆیان له حوكم و به لاری دابردنی ره‌وتی حكومرانی به شێوه‌یه‌ك كه پێكهاته‌كانی سه‌ره‌كی په‌راوێز بخرێن، كۆبوونه‌وه ئه‌م ره‌فتاره به‌لادان له‌سازانی نیشتمانی و بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق به شێوه‌یه‌كی جیاواز له عێراقی سه‌رده‌می رژیمی رووخاونازانێ چونكه ئامانجی هه‌موولایه‌ك، ئه‌وه‌بوو كه چیتر خه‌لكی عێراق توشی ناخۆشی و كاره‌سات نه‌بنه‌وه، به‌تایبه‌تی جێ به‌جێ نه‌كردنی ده‌ستورو رێككه‌وتنه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كانی به‌شدار له پرۆسه‌ی سیاسی دا سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی به‌رچاو ده‌بینرێ بۆ سوود وه‌رگرتن له دژایه‌تی ماف وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌لكی كوردستان.پەیوەند بەم كێشانەوە، كۆبوونەوە پێیوایە كە تێپەڕاندنی بودجه بەبێ رێسای تەوافوق، هەڵهاتن بوو لەو رێگە چارەسەرانەی خۆمان و دۆستانمان گەیاندبویانە رادەی سەردانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بۆ بەغداد. سەرەنجام كێشەی بودجەش لەسەر كێشەكانی تر كەڵەكە كرا.
بۆ بابه‌تی هه‌لبژاردن و وروژاندنی شه‌قام له دژی كه ئه‌مه مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه له ولاتێكی فره نه‌ته‌وه‌و ئایین و مه‌زهه‌ب، كۆبوونه‌وه دوركه‌وتنه‌وه له خولقاندنی قه‌یران و په‌راوێزنەخستنی پێكهاته‌كان به پێوه‌ر ده‌زانی بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی، ئه‌گه‌ر لایه‌ك بیه‌وێ له‌سه‌ر حسابی دژایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی و مافه ده‌ستوری و رێككه‌وتنه‌كان ته‌عبئه‌ی شه‌قام بكات چ واتایه‌ك بۆ چه‌مكی هاوپه‌یمانیه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان ده‌هێڵێته‌وه، تا كه رێگا بۆ ده‌ربازبوون له‌م بارودۆخه قه‌یراناویه گه‌رانه‌وه‌یه بۆ جێ به‌جێ كردنی ده‌ستورو شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌و رێككه‌وتنه‌كان و ئه‌مه‌ش ئه‌ركی نیشتمان و سیاسی هاوپه‌یمانی نیشتمانیه .
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا باس له گرنگی ته‌بایی نێو مالی كوردستانی كرا بۆ زیاتر پێكه‌وه كاركردن و پالپشتی كردنی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له خزمه‌تی زیاتر و به‌رده‌وامی هه‌موو كوردستان و خولقاندنی كه‌ش و هه‌وای له‌بار بۆ پێشه‌كه‌وتن به هاوته‌ریبی پێشكه‌وتنه‌كانی جیهان و دابین كردنی ژیانی پر له شادی و به‌خته‌وه‌ری له هه‌موو روێكه‌وه .
م. س م. س
یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان




