٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان رەتی دەکاتەوە ھەڵبژاردن لە ھیچ پارێزگایەک دواخرابێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەتKDP.info/ عەبدولرەحمان خەلیفە بەرپرسی پەیوەندییە جەماوەرییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراقێ بەkdp.infoراگەیاند: ھیچ پارێزگایەک دەسەڵاتی ئەوەی نییە ھەڵبژاردن دوابخات، چونکە کاتی ھەڵبژاردنەکانی دانراوە و کۆمسیۆنیش بەردەوامە لە ئامادەکارییەکان بۆئەوەی لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت.

عەبدولرەحمان خەلیفە گوتیشی: تائێستا بەفەرمی ھیچ شتێکیان پێنەگەیشتوە بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنەکان، تەنھا لە راگەیاند بیستویانە کە ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار ھەڵبژاردنی لەو پارێزگایە دواخستووە ئەمەش ناکرێ، چونکە لەدەسەڵاتی ئەوان دانییە.

خەلیفە روونیشیکردەوە، ئەوقەیرانە سیاسییەی ئێستا لەعێراق ھەیە کاریگەری لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان نابێت، چونکە خۆی زۆر جار ھەڵبژاردن ئەنجامدەدرێ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانێک کە دروست دەبێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ھەڵبژاردنەکان لەژینگەیەکی لەبار بەڕێوەبچێت رەنگە باشتر بێت، بەڵام ئەم قەیرانەی ئێستاش کاریگەری نابێت.

بڕیارە20/4/2013ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبچێت و لەماوەی رابردووش ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار بەزۆرینەی دەنگ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەو پارێزگایە دواخست و ئەمڕۆش سەرچاوەکانی ھەواڵ باسیان لەوەکردووە کە لەپارێزگای موڵیش دواخراوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار