ڕاگەیاندنی دوا قۆناغی دامەزراندن لە ھەولێر دەکەوێتە دوای نەورۆز

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/حوسێن کاکل بەڕێوبەری ئاماری ھەولێر بەkdp.infoراگەیاند: بەردەوامن لەکارکردن لە دواقۆناغی دامەزراندن لەشاری ھەولێر وچاوەڕوان دەکرێ ئەم ھەفتەیە کارەکانیان تەواو بکەن و رەوانەی لیژنەی وردبینی کردنی بکەن.
حوسێن کاکل گوتیشی: دوا قۆناغی دامەزراندن ژمارەیان 1318کەسە کە400ناویان تایبەت بە قەزای مەخمور.
کاکل روونیشیکردەوە، ئەوانەی شاری ھەولێر پێکھاتوون لە بێ بڕوانامە و بڕوانامەی سەرەتای و ناوەندی، بەڵام ئەوانەی مەخمور ھەموو جۆرە بڕوانامەیەک لەخۆی دەگرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم ھەفتەیە ناوەکان تەواو دەکەن و روانەی لیژنەی وردبینی دەکەن، بۆیە چاوەڕوان دەکرێ راگەیاندنی بکەوێتە دوای پشوی جەژنی نەورۆز.
بڵند ئیبراھیم




