٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکومەتی عێرق 6 ملیار دۆلار بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە تەرخان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info/ حکوومەتی عێرق 6 ملیار دۆلار بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ئەو شوێنانەی کە لە هەڵەبجە پێشتر زیانیان بەرکەتووە تەرخان دەکات، گوتەبیژی وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراق، کامیل ئەمین رایگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بری 6 ملیار دۆلاری بۆ ئەو خانوو و شوێنانەی کە بەهۆی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەوە زیانیان بەرکەوتبوو تەرخان کردووە، کامیل ئەمین ئەوەشی خستە روو: حکوومەتی فیدراڵ باشترین رێگا دەگرێتە بەر بەو ئامانجەی ئەم برە پارەیە تەواوی زەیان لێکەوتووانی هەڵەبجە قەرەبوو بکاتەوە و بە هاوکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش ژێرخانی ئابوری ئەم شارە بەرزبکاتەوە، کە لە 16 ئازاری 1988 لەلایەن رژێمی روخاوی بەعسەوە دانیشتوانی ئەو شارە بەتووندی بەر شاڵاوی کۆمەڵکوژی كەوتوون.

هەواڵی پەیوەندیدار