٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دواخرا

سەرچاوە: Rudaw

هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دواخرا و بڕیار وایە دوای کەمێکی دیكه‌ به‌لاغێک لەو بارەوە بڵاوبکرێتەوە.

فەرەج حەیدەری، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند "دوای دانیشتنێکی چڕوپڕ لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی فڕاکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان، بڕیاردرا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دوابخرێت".

حەیدەری گوتى "تاوه‌كو ئێستا دواخستنەکە بەشێوەیەکی فەرمی رانەگەیەندراوە و بڕیار وایە لە بەلاغێکدا به فەرمی هۆکاری دواخستنەکە و کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان رابگەیەندرێت".

محەممەد قەرەداغی، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو بارەوە به (رووداو)ی راگەیاند "ماوەیەک پێش ئێستا کۆبوونەوەی ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ هه‌رێمی کوردستان لەگەڵ عیماد ئەحمەد، جێگری سەرۆک وەزیران کۆتایی پێهات و لەو کۆبوونەوەیەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان رازی بوو هەڵبژاردنەکە دوابخرێت".

حكومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی 27 ئەیلوولی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دیاری كردبوو، بەڵام کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەهۆی هەندێک هۆکار و تێبینی داوای دواخستنی هەڵبژاردنی کرد، ماوەی 7 ساڵە ئەنجوومەنی سێ پارێزگەكەی هەرێمی كوردستان هەڵبژاردنی ئەنجام نەداوە پەرلەمانی کوردستان لە 20/11/2011 پرۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی پەسەند کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار