٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە نەورۆزی ئەمساڵدا گرووپی دۆق شارتەر 10 تابلۆی ھەڵپەڕکێ دەکاتە دیاری

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەمەبەستی زیندووکردنەوەی ھونەرێکی مێژوویی و کولتووری و نەریتی رەسەنی کوردەواری و ئاشنابوونی نەوەی نوێ بە چەندین جۆرە شایی کوردەواری ناوچە جیاجیاکانی کوردستان، گرووپی دۆق شارتەر بۆ ھونەری منداڵان یەکەمین پڕۆژەی جۆرەکانی شایی بە 10تابلۆ بەرھەم دەھێنێت و لە جەژنی نەورۆزی ئەمسال لەڕێگەی کەناڵە لۆکاڵی و ئاسمانییەکان دەکاتە دیاری.

شێرزاد رەسول فەقێ بەڕێوەبەری پڕۆژەکە بەkdp.infoرایگەیاند: ئەو 10تابلۆیەی کە ئامادەمان کردووە لە یەکەمین بەرھەمی ئەو پڕۆژە نوێیەیە، ھەردوو ریتمی ناوچەی شاخاوی و کوێستان و چیایی واتە ریتمێکی توند و قورس، ریتمی ناوچەی دەشت و دەر واتە ریتمی خاو و لەسەرەخۆ لەخۆدەگرێت، چونکە لەھەر جوڵەیەکی ھونەری لەھەڵپەڕکێدا شتێک دەردەخات، بۆنموونە لە شایی گەڕیان کە لەڕووی رێکوپێکی و دڵڕفێنی بەجوانترین ھەڵپەڕکێی کوردی دادەنرێت، تێیدا پاڵپشتی و رۆیشتنی سوپا بۆ سەر دوژمن دەبیندرێت، لە شایی فەتاح پاشاییدا بە پێکوتان و نەعرەکێشان، باسی شەڕێکی گەورە دەکرێت.

ئەم بەرھەمە شاییەکانی (گەڕیان، پشت با، فەتاح پاشایی، راستەی مەریوان، چەپی ھەورامان، شێخانی، کەلەشۆ، قلیچ، سێ پێیی). لەنواندنی تیمی ئەستێرە لەناوەندی نێرگز و راھێنانی ھێرش ئارمەند و دەنگ و میوزیک توانای خاڵە حەمرین، وێنەگرتن و شاریۆ کەیوان فاتحی و رووناکی مەحمود ئەحمەد و لە دەرھێنانی ھۆگر ئەحمەدە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار