بەسرا: بەهۆی 2 تەقینەوە 17 کەس کوژران و بریندار بوون
__2013_03_17_h14m46s10__GH.jpg)
بەسرا-KDP.info/پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ لەدەرنجامی تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە باکور و رۆژئاوای پارێزگای بەسرا، 17 کەس کوژران و بریندار بوون، سەرچاوەیەکی پۆلیس لە بەسرا بە مەدا پرێسی راگەیاند: تەقینەوەی یەکەم لە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل لە گۆرەپانی سەعد لە رۆژئاوای بەسرا روویداوە و بەهۆیەوە دوو کەس بە سەختی بریندار بوون، هاوکات پێش نیو کاتژمێر بەر لە رووداوەکەی یەکەمیش، تەقینەوەی دووەم لە رێگای تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلکی بۆمبرێژکراوە، لە گۆرەپانی کەرمەی باکووری بەسرا روویداو بەهۆیەوە 2 کەس کوژران و 13 کەسی دیکەش بریندار بوون .سەرچاوەکەی پۆلیس ئەوەشی ئاشکرا کردووە: کە ئاماری زیانەکان سەرەتایین، ئەگەری بەرزبوونەوەی قوربانییەکان زۆرە.




