٢٥ تشرين الأول ٢٠٢٦
الحزب الديمقراطي الكوردستانيالتجديد، العدالة، التعايش
آراء و تقارير

دوايين پێشهاتەكاني ئەمني و كاردانەوەكاني ئەنبار

المصدر: KDP.info

ئەنبار - KDP.info/ بە گوێرەي سەرچاوەكان، بەهۆي ئەو شەرو پێكدادانەي نێوان سوپا و چەكداراني قاعيدەو بۆردومانەكاني سوپاي عێراقي بۆ سەر شاري فەلوجە، هەزاران كەس ماڵ و حاڵي خۆيان جێهێشت و بەرەو ناوچەكاني ديكە رۆيشتوون .

ئەو كۆچكردنە بەكۆمەڵەي دانيشتواني ئەم شارە دواي ئەوە هات كە چەكداراني تيرۆريست چەند شوێنێكيان كۆنترۆڵ . جێي باسە قەزاي فەلوجە لە هەفتەي رابردووەوە كەوتۆتە بەر بۆردومانكردن لە لايەن هێزەكاني سوپاي عێراقي بەڵام لە دوێنێوە ئەو بۆردومانكردنە چڕ بۆتەوە و سوپاي عێراق سەربازگەي تارق كە كەوتۆتە رۆژهەڵاتي شارەكە بەكاردەهێنێت بۆ ئەو هێرش و بۆردومانكردنە .

فەريق رەشيد فليەيح فەرماندە لە سوپاي عێراقي رايگەياند هێزەكاني سوپا ماوەي دوو تا سێ رۆژيان پێويستە بۆ راوەدووناني چەكداراني قاعيدە. سوپاي عێراقيش لە چەندين بەياننامەيدا داواي لە خەڵكي ناوچەكە كردووە بەر لە هێرشكردنە سەر چەكداران بە زريپۆش لە رێگەي هێرشي ووشكانييەوە، ماڵ و حاڵي خۆيان جێبهێڵن .

بەپێي گوتەي چەند شايەد حاڵێك دانيشتواني ئەم شارە لە حاڵەتێكي مرۆيي خراپدان دواي ئەوەي كەل و پەلي خۆراك و سووتەمەني لەم شارەدا بە رێژەيەكي زۆر كەمي كردووە . لە لايەكي ديكەشەوە بە گوێرەي سەرچاوەكاني هەواڵ نوري مالكي سەرۆك وەزيران و سەركردەي گشتي هێزە چەكدارەكان لە عێراق لە راگەيەندراوێكدا داوا لە هێزە ئەمنييەكان و سوپاي عێراقي دەكات خۆيان لە لێداني دانيشتواني گەرەكەكاني فەلوجە بپارێزن و داواي لە هۆزەكان و خەڵكي شاري فەلوجە كرد كە تيرۆريستان راو بنێن بۆ ئەوەي لەناو گەڕەكەكانيان شەرو پێكدادان دروست نەبێت.

لەلايەن خۆيەوە فەرماندەي تيبي زێريني كۆماندۆس لە سوپاي عێراقي رايگەياند كە زۆربەي ناوچەكان لە رومادي لە تيرۆريستان پاك كراوەتەوە . ليوا فازل جەميل بەرواري فەرماندەي تيبي زێريني كۆماندۆس لە تۆري تايبەتي خۆيدا لە فەيس بوك روونيكردەوە كە ناوچەكاني ئەلبو فيراج و حەميرييە و صۆفيە و گەرەكي ئەفسەران و ياريگا و تاش و زەنكورەو گۆرەپاني خۆپيشاندان و شەقامەكاني بيست و شەست بە تەواوي لە تيرۆريستان خاوێن كراونەتەوە .

دوێنێ هێزە ئەمنيەكان بە هەماهەنگي چەكداراني هۆزەكاني ئەنبار بەلێنيان دا بە تەواوي رێكخراوي دەولەتي ئيسلامي لە عێراق و شام ناسراو بە داعش لەناو ببەن . شاياني باسە هێزە ئەمنييەكان كۆنترۆڵي زۆربەي ناوچەكاني روماديان كردووە و داواشيان لە هۆزەكان و پياواني ئايني كردووە كە دوكان و بازارەكان بكەنەوە .

ستراون ستيڤنسۆن ئەندامي پەرلەماني ئەوروپا و سەرۆكي شاندي پەيوەندييەكان لە گەڵ عێراق رايگەياند كە عێراق بەخێرايي هەنگاو بەرەو جەنگي ناوەخۆيي و كۆمەڵكوژي دەنێت . روونيشيكردەوە كە ئەو هێرشانەي دژ بە رێكخراوي تيرۆريستي قاعيدە لە شەش پارێزگاي عێراقي ئەنجام دەدرێن تەنها پەردەپۆشكردنێكە بۆ كۆمەڵكوژي بەرهەڵستكاراني سوننە دژ بە سياسەتەكاني شيعە بە تايبەتي سياسەتي نوري مالكي سەرۆك وەزيراني عێراق .

ستراون ستيڤنسۆن روونيكردەوە كە لە كاتي سەرداني بۆ عێراق لە مانگي تشريني دووەمي ساڵي رابردوو چاوي بە ژمارەيەك كەسايەتي سوننە مەزهەبم كەوتووە و هەموويان رايانگەياند كە چۆن ستەميان لێدەكرێت و لەلايەن هێزەكاني مالكي هێرشي بەردەواميان دەكرێتە سەر . ستراون ستيڤنسۆن ئەندامي پەرلەماني ئەوروپا لە لە بەياننامەيەكي رۆژنامەوانيدا لە سكوتلەندا روونيكردەوە كە چارەسەري ئەو بارودۆخە تەنها لابردني نوري مالكييە لە سەر دەسەڵات و پێكهێناني حكومەتێكي ناوخۆييە كە دوور بێت لە تايفيەت و هەموو پێكهاتەكان لە خۆ بگرێت و رێز لە ئازادييەكان بگرێت و حكومەتي ديموكراتي بێت و مافي مرۆڤ تيايدا پارێزراو بێت و ياساش تيايدا سەروەر بێت، هەروەها رێگەش لە دەستتێوەردانەكاني ئێران بگيرێت.

 

أخبار ذات صلة