عیماد ئه‌حمه‌د: سیاسه‌تی حکومه‌ت گه‌شه‌پێدانى ژێرخانى ئابووری هه‌رێمه

به‌رنامه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم گه‌شه‌دان و فراوانکردنی ته‌واوی بواری وه‌به‌رهێنانه له‌هه‌موو که‌رته‌کان و ئه‌وله‌ویه‌تی کاریش که‌رتی پیشه‌سازی و کشتوکاڵ و گه‌شتوگوزار و بوژاندنه‌وه‌ى ژێرخانی ئابووریه، ئه‌وه‌ش به کارکردن به‌رۆحیه‌تى یه‌ک تیم و یاسایه‌کی نوێ ى وه‌به‌رهێنانی هه‌مه‌لایه‌ن و گشتگیر ده‌بێت.
ئه‌م وتانه له‌میانه‌ی کۆونه‌وه‌یه‌کی به‌ڕێز عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هات که پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 3/7/2012 له‌ته‌لاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌درێژه‌ی کۆبوونه‌وه به‌رده‌وامه‌کانی سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم دێت سه‌باره‌ت به باشتر کردنى پرۆسه‌ى وه‌به‌رهێنان و بوژانه‌وه‌ی ژێرخانى ئابووری هه‌رێمى کوردستان .
له‌وکۆبونه‌وه‌یه‌دا که به‌ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ک له وه‌زیرانی دارایی و داد و پلان دانان و شاره‌وانی و سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێم و پارێزگارانی هه‌ولێر و سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و ڕاوێژکارانی هه‌ریه‌ک له‌م وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌کان، له‌گه‌ڵ یه‌کێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌یه‌ک له شاره‌زایانی بواری بازرگانی و ئابووری به‌ڕێوه چوو.
جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت به‌ناوی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانیه‌وه سوپاسی هه‌وڵ و ماندووبوونی کردن له هاوکاریکردنى حکومه‌ت بۆ دارشتنى سیاسه‌ت و یاسایه‌کى نوێ بۆ زیاتر پێشخستن و به‌گه‌ر خستنى پڕۆژه‌کانى ئاوه‌دانى له کوردستان و ته‌واوى هه‌وڵه‌کانى به‌رز نرخاند. هه‌روه‌ک ڕوونیشی کرده‌وه که به یه‌که‌وه کارکردنمان وه‌ک یه‌ک تیم بۆسه‌رخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه و دانانی به‌رنامه‌یه‌کی ستراتیجی بۆ پێشخستنی وه‌به‌رهێنان زامنی چاککردن و دروست کردنی ژێرخانێکی ئابووری تۆکمه‌و پته‌و ده‌بێت.
عیماد ئه‌حمه‌د وتیشى هه‌رێمى کوردستان له بوارى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى نیشته‌جێبون و ته‌لار سازیدا هه‌نگاوى به‌رچاوى ناوه و ده‌مانه‌وێت شان به‌شانى ئه‌و گه‌شه‌کردنه له که‌رته‌کانى کشتوکاڵ و پیشه‌سازى و گه‌شتوگوزاریشدا له‌رێى که‌رتى تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنه‌وه گه‌شه‌ى پێبده‌ین و زه‌مینه‌سازى بکه‌ین بۆئه‌وه‌ى له‌و بوارانه‌شدا سه‌رمایه‌گوزارى بکرێت . جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت ئاماده‌بوانى راسپارد به سه‌رنج و تێبینیه‌کانیان هاوکاربن له دارشتنى به‌رنامه‌یه‌کى ستراتیژى بۆ بوژاندنه‌وه‌ى ژێرخانى ئابورى هه‌رێمى کوردستان بۆئه‌وه‌ى به‌هه‌مولایه‌که‌وه بتوانین که‌رته‌کانى پیشه‌سازى و کشتوکاڵ و گه‌شتوگوزاریش گه‌شه‌ى پێبده‌ین ، که ئه‌مه‌ش رۆڵى ده‌بێت له چه‌سپاندن و پاراستنى ئاسایشى ئابورى هه‌رێم دا .
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت ته‌ئکیدى کرده‌وه که سیاسه‌تى حکومه‌ت وایه نایه‌وێت وه‌به‌رهێن و به‌ڵێنده‌ر زه‌ره‌ر مه‌ندبن بۆئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ئاوه‌دانى به‌رده‌وام بێت و ده‌مانه‌ویت له‌رێى ئه‌و سیاسه‌ته نوێیه‌وه ئه‌و گه‌شه‌سه‌نده سه‌رجه‌م بواره‌کان بگرێته‌وه و وتیشى ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه بۆئه‌وه‌یه هه‌مومان پێکه‌وه هاوکاربین له ده‌ست نیشان کردنى که‌موکوریه‌کان و دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌کان و نوسینه‌وه‌ى پاکیجى یاسایه‌کى نوێى بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى کوردستان به سود وه‌رگرتن له ده‌ست نیشانکردنى که‌موکوریه‌کانى یاسا کۆنه‌که ، بۆئه‌وه‌ى له‌رێى ئه‌و یاسا نوێ یه‌وه بتوانین پرۆسه‌ی ئاوه‌دانى زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رین و له زوترین کاتدا ئه‌و یاسایه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان بکه‌ین بۆ هه‌موار کردنه‌وه‌ى .
عیماد ئه‌حمه‌د ته‌ئکیدى کرده‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم ده‌یه‌وێت هاوکارى سه‌رمه‌یدارانى کوردستان بێت بۆئه‌وه‌ى سه‌رمایه‌کانیان له پرۆژه ستراتیژیه‌کانى بوژاندنه‌وه‌ى ئابورى هه‌رێم وه‌گه‌ر بخه‌ن و حکومه‌تى هه‌رێم هاوکار و پشتیوانیان ده‌بێت .
پاشان له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ک له وه‌زیرانى ئاماده‌بوو سه‌رۆکى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان و ئاماده‌بوانه وه ژماره‌یه‌ک سه‌رنج و پێشنیار بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنى یاساکه و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى که‌موکورتیه‌کان خرانه روو ، کۆبونه‌وه ته‌ئکیدى کرده‌وه که لیژنه‌یه‌ک بۆ دراسه‌کردنى سه‌رجه‌مى ئه‌و سه‌رنج و تێبنیانه دروست ده‌کات بۆئه‌وه‌ى له نوسینه‌وه‌ى ره‌شنوسى یاسه‌که‌دا سودى لێ وه‌ربگیرێت و له زوترین کاتدا ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان بکرێت .
شیانى باسه هه‌ریه‌که له‌سه‌رۆکى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سکرتێرى ئه‌نجومه‌ن و سکرتێرى فایلى ئابورى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئاماده‌ى کۆبونه‌وه‌که بوون .




