Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا

بەغدا-KDP.info-  کەمێک پێش ئێستا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتە بەغدا.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتە بەغدا و، سەردانەکە بۆ تاوتووکردنی کۆمەڵێک بابەتی گرینگە کە ئێستا زەمینەی جێبەجێکردنی رێککەوتن لە نێوان ھەولێر و بەغدا دروستبووە و ئەم سەردانە بۆ نزیکبوونەوەی زیاتری  ھەولێر و بەغدا گرینگە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لەم سەردانەدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەشداری کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت دەبێت و لە کۆبوونەکەدا چەندان پرسی گرینگ پێوەست بە عێراق و ناوچەکە دەخرێنە ڕوو، لەگەڵ پرسی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا و بابەتی بە ئامانجگرتنی کێڵگەی کۆرمۆر و چەندان تەوەری تر.