Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وادەی پێشكەشكردنی ناوی كاندیدان درێژ كرایەوە

بەغدا-KDP.info- گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ماوەی پێشکەشکردنی لیستی ناوی کاندیدان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بۆ کۆتایی ئەم مانگە درێژ کرایەوە.

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بڕیاری دا جارێکی دیکە ماوەی پێشکەشکردنی لیستی ناوی کاندیدانی لایەنە بەشداربووەکان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژ بکرێتەوە.

غەلای گوتیشی، دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا وادەی پێشکەشکردنی لیستی ناوی کاندیدان بۆ ئەمڕۆ درێژ کرایەوە، ئەمڕۆ جارێکی دیکە کۆمسیۆن بڕیاری دا ماوەکە بۆ ٣١ی ئەم مانگە درێژ بکرێتەوە.

بڕیارە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 10ی 6ی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت.

 

بڵند ئیبراھیم