ھەولێر-KDP.info- وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی مەحکەمەی نادەستووری و نافیدڕاڵییەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان….
ئێمە ھەموومان لەگەڵ سەروەری یاسا و دادگایەکی بێ لایەن و دەستورین، بەڵام تا ئێستا بە پێی دەستوور، عێراق دادگایەکی دەستووری نیەو ئەو دادگایە بە نا دەستووری بەردەوامەو بڕیارەکانیشی نا یاسایی و نا دەستوورین.
ئەوانەی لە کوردستان پشتگیری ئەم دادگایە دەکەن لە بەر ئەوەیە لە بەرژەوەندی ئەوان ھەڵسوکەوت دەکات و بڕیاری نا دەستووری دەدات، بەڵام پێویستە خەڵکی کوردستان بزانێت کە خۆفرۆشان لایان گرنگ نیە چەند مافی دەستووری کوردستان بە دەستەوە دەدەن.
بەھۆی ئەوەی ئەم بەناو دادگایە لە بەرژەوەندی ئەوان و دژی حکوومەت بریار دەدات مافی دەستووری ھەرێم پێشێل بکرێت، کاتی ئەوە ھاتووە خەڵکی بە شەرەفی کوردستان بەرامبەر بە خاکفرۆش و ماف فرۆشان ھەڵوێستی جدی وەرگرن و ڕووبەڕوویان ببنەوە.
پێشەوا ھەورامانی
وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان