ههولێر-KDP.infi- بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و لێپرسراوی مەڵبەندی سێی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دواین پێشهاتە سیاسی و ئهمنییهكانی ناوچەكەیان تاوتوو كرد.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یهكشهممه، (ڕزگار عەلی)، لێپرسراوی مەڵبەندی سێی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە یاوەریی جێگر و كارگێڕانی مەڵبەندی سێ سەردانی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستانی کرد و، وێڕای پیرۆزبایی لە (ئەحمەد كانی) بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی بەرپرسیارەتیی لقی دوو، باسیان لەو قۆناغە هەستیارەی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە كرد.
ئهوان بە پێویستیان زانی كورد ئامادەكاریی تۆكمە بۆ هەر گۆڕانكارییەکی لەناكاو و گرینگ بكات، چونكە ئەگەری ڕوودانی ئەو چەشنە گۆڕانکارییانە نیزیك بووەتەوە، بۆیە توندوتۆڵكردنی پەیوەندییەكانی نێوانی خۆیان و تەواوی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانیان لە هەموو كات و ساتێكدا بە زەروور زانی, بەتایبەت بۆ ئەو بارودۆخە نوێیەی كە ئەگەری هاتنە پێشەوەی نیزیكە و پێویستی بە یەكگرتوویی تەواوی لایەنە سیاسییەكان و خەڵكی هەرێمی كوردستان هەیە.
هاوكات هەردوولا جەختیان لە خزمەتكردنی زیاتری شاری هەولێر كردەوە، چونكە ئێستا شارەكە لەڕووی ئابووری و سیاسی و ئەمنی و لایەنەكانی دیكەی ژیانەوە پێشەنگ و گرینگە.