Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مێرگەسۆری: پڕۆژەبوودجەی عێراق هەر وەك ئەوەی پارە

بەغدا-KDP.info-  نوێنەرە كوردێکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە كرد، ناردنی بەشە بوودجەی هەرێمی كوردستان پێویستی بە بڕیارێكی سیاسی حكوومەتی عێراق هەیە و هیچ گۆڕانكارییەك لە پرۆژەدا بوودجەدا نەكراوە هەمان پرۆژەی ساڵی ڕابردووە.

 

نەدا مێرگەسۆری، پەرلەمانتارە كوردێکی پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پرۆژەبوودجەی گشتی عێراق ئەمساڵ هیچ گۆڕانكاریەكی ئەوتوی تێیدا نەكراوە و پشكی هەرێمی كوردستان ١٧% جێگیركراوە لەگەل شایستە دارایەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و لیژنە پەیوەندارەكان خەریكی تاوتوێكردنی پرۆژە بوودجەی گشتین، بەڵام بۆ ناردنی بەشە بوودجەی هەرێمی كوردستان پێویستی بە بڕیاری حكوومەتی فیدراڵە."

 

مێرگەسۆری گوتیشی"بڕیارێكی سیاسی پێویستە لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە دەربچێت بۆ ناردنی بوودجەی هەرێمی كوردستان، ئێمەش تەمەنای ئەوە دەكەین بەپێی ڕێكەوتنی نێوان هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی بەغدا پشكی هەرێم ڕەوانە بكرێت و چیتر بوودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە نەبڕدرێت و بە گوێرەی پرۆژەی بوودجەی گشتی بنێردرێت."

 

قائید میرۆ