Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لقی شه‌شی پارتی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانەوادەی دكتۆر سلێمان ده‌كات

به‌ داخ و په‌ژاره‌یێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی شه‌هیدبوونی فه‌رمانده‌ (سه‌عید چیرۆکایا) ناسراو به‌ (دکتۆر سلێمان)مان پێگه‌یشت، كه‌ به‌ هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ کاتی ئه‌رکی شه‌رفمه‌ندانه‌ی كه‌ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی مین بوو، ئه‌م به‌یانییه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازیی شاری کۆبله‌نز- ئه‌ڵمانیا گیانی پاكی سپارد.

پێشمه‌رگه‌ی فه‌رمانده‌ هه‌رله‌ یه‌که‌م ڕۆژی په‌لاماری داعشه‌وه‌ بۆ سه‌ر کوردستان، په‌یوه‌ندی کردووه‌ به‌ ڕیزه‌کانی پێشمه‌رگه‌وه‌ و وه‌ک خۆبه‌خش کاری پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی مین و ئۆتۆمۆبیلی بۆمبڕێژکراوی كردووه‌. له‌ سه‌ره‌تاوه‌ یه‌که‌یه‌کی سه‌ربازیی کاریگه‌ری پێک هێنا و، ده‌ورێکی کاریگه‌ری هه‌بوو له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌ کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان له‌ ده‌ستی داعش.
لێره‌وه‌ رایده‌گه‌یێنین كه‌ له‌ده‌ستدانی دکتۆر سلێمان، له‌ده‌ستدانی قاره‌مانێکی تره‌ له‌ قاره‌مانه‌کانی کوردستان، كه‌ به‌ ده‌ست و باز و خوێنی ئه‌و و شه‌هیدانی شه‌ڕی تیرۆر بوو  دیواری ڕه‌شی داعش تێک شكا.
به‌ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید و خزمان و هاوڕێبازانی راده‌گه‌یێنین كه‌ هاوبه‌ش و هاوخه‌می ئه‌م كۆسته‌تانین. له‌ یه‌زدانی مه‌زن داواکارین به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات.

نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی کورد و کوردستان
بژی پێشمەرگە

لقی شه‌شی ئه‌ورووپا
پارتی دیموکراتی کوردستان
30. 10 . 2016