Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دهۆك له‌هه‌وڵه‌كانى بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى كه‌لوپه‌له‌كان به‌رده‌وامه‌

 
دهۆك-KDP.info- ئه‌ندامێكى ‌ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك رایگه‌یاند، ‌ له‌ هه‌وله‌كانمان به‌رده‌وامین بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى نرخى كه‌لوپه‌ل، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مرۆ بانگهێشتى چه‌ندین به‌رێوبه‌ر و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارمان كردووه .
 
(جه‌میله‌ محه‌ممه‌‌ دئیسماعیل) بۆ‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموكراتى كوردستانـى گوتى: " ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا سه‌عات 11ـى پێشنیوه‌رۆ جارێكى تر كۆده‌بێته‌وه‌ و له‌سه‌ر داواى لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجوومه‌ن بانگهێشتى به‌رێوبه‌رى ئاسایش و به‌رپرسى به‌شى ئابوورى و به‌رێوبه‌رى گومرگ و چاودێرى بازرگانى و باجى ده‌رامه‌ت و باجى خانووبه‌ره‌ وكۆنترۆڵى جۆرى و سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى دهۆكمان كردووه‌ .
 
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك گوتیشى: "‌له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا‌ كێشه‌و گرفتى هاوڵاتیان و گرانى نرخى كه‌لوپه‌ل له‌ بازاڕ كه‌ پێویسته‌ داببه‌زێت، له‌گه‌ڵ نرخى كرێى خانوو و چه‌ندین پرسى ترگفتووگۆیان له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رێوبه‌رانه‌ى كه‌ له‌ دانیشتنى ئه‌مرۆى ئه‌نجوومه‌ن ئاماده‌ده‌بن.
 
نه‌شوان به‌رزنجى