Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سوپای عێراق : جولەی پیشمەرگە لە کەرکووک مەترسی زۆری بەدواوەیە

کەرکوک  - KDP.info  /  بەرپرسێکی پایە بەرزی سوپای عیراق جولەپێکردن و جێگرتنەوەی شوێنەکانی فرقەی 12 عێراق لەلایەن  هێزکانی پێشمەرگەوە  لە شاری کەرکوک ، بە هەنگاوێکی مەترسی دار وەسف دەکات ، فەرماندەی هێزەکانی زەمینی سوپای عێراق عەلی غێدان ئاماژەی داوە کە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە سێ بەرەو هاتونەتە  باشوری پارێزگای کەرکوک و ئەو شوێنەی ئەوانێش کە تێدا نیشتەجێبوونە، شوێن و پێگەی  پێشووی فرقەی 12 عێراقی بووە،  کە ئێستا بەهۆی ئەو بارو دۆخەی کە ناوچەکەی گرتۆتەوە ، هێزەکانیان لەو ناوناوچانە پاشەکشەیان کردووە، عەلی غێدان ئەوەشی راگەیاندووە، کە ئامانجی پێشمەرگە لە کۆنترۆلکرنی ئەو ناوچەیە ، دوورخستنەوەی  سوپای عێراق  و داگیرکردنی بیرە نەوتییەکانە لە پارێزگای کەرکووک، ئەو جولەیەی پیشمەرگە زۆر مەترسیدارە،  فەرماندەی هیزەکانی زەمینی سوپای عێراق ئەوەشی بە ئەسۆشێتد پرێسی راگەیاند : کە پێش ٢ ساڵ  رێکەوتنێک لە نیوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق ئیمزای لەسەر کراوە ، کە خاڵی پشکنین لە هێزێکی هاوبەشی هەردوولا  لە کەرکوک و دیالە و موسڵ بڵاوەی پێبکریت، بەڵام ئەوەی ئەمرۆ روویداوە بەواتەی پیشیڵ کردنی ئەو رێککەوتنە هەژمار دەکریت ، بۆیەش چاوەروانی کاردانەوە و لێکەوتەی خراپی لێدەکریت، لای خۆشییەوە  ئەمینداری گشتی هێزەکانی پیشمەرگەی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا  دوێنێ شەممە بڵاویکردەوە ، تێدا رایگەیاند : بەئامانجی پرکردنەوەی بۆشایی ئەمنی و  پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان، هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەکانی دەوروبەری  کەرکوک بڵاویان پیکراوە، جەبار یاوەر لە بەیاننامەکەیەدا  هەروەها رایگەیاندووە : کە پاش  رووداوە خوێناویەکی  ئەم دوای وڵات،  هێزەکانی عیراق لە شوێنەکانی خۆیان بە هۆی بوونی مەترسیان لە هێرشکردنە سەریان لە لایەن گرووپە چەکدارەکانەوە ، لەو ناوچانە  کشاونەتەوە و بەمەش بۆشاییەکی ئەمنی لەو ناوچانە درووست بووە،  بۆیەش مەبەستی بڵاوە پێکردنی پێشمەرگە  بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتیانی پاریزگای کەرکوک بووە.