Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئه‌لمانیان هاوكاری هه‌رێم ده‌كات بۆ باشتركردنی ره‌وشی نه‌خۆشیه‌ ده‌رونیه‌كان

به‌ئامانجی پپێشخستنی بواری پزیشكی ده‌رونی له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگایه‌كی ته‌ندروستی له‌هه‌رێمی زاری ئه‌لمانی رێكه‌وتننامه‌یه‌كی لێك تێگه‌یشتنیان واژووكرد.

له‌مه‌راسیمی واژوكردنی رێكه‌وتنامه‌كه‌ كه‌رۆژی 21-10-2012 به‌رێوه‌چوو دكتور دارا ره‌شید به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ته‌ندروستی به‌نوێنه‌رایه‌تی دكتور رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تیایدا ئاماژه‌ی به‌ ره‌وشی ته‌ندروستی هه‌رێم له‌گه‌ڵ باس كردنی باروژیانی نه‌خۆشیه‌ ده‌رونیه‌كان وتیشی هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت به‌رده‌وامه‌ بۆ باشتركردنی ره‌وش و ژیانیان له‌گه‌ڵ دابین كردنی پێداویستیه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كانی ده‌رونی.

دواتر رێوره‌سمی واژوكردنی رێكه‌وتنامه‌كه‌ به‌رێوه‌چوو تیایدا پزیشكانی ئه‌لمانی راهێنان به‌ پزیشكانی ده‌رونی هه‌رێم بكه‌ن له‌گه‌ڵ دابین كردنی پێداویستی پزیشكی بۆنه‌خۆشخانه‌كان و كاركردن بۆباشتركردنی ره‌وشی نه‌خۆشیه‌ ده‌رونیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان.