Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

هۆشیار زێباری و ڕێبەر ئەحمەد تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا تاوتوێی دوایین پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا. هاوکات جەخت لەسەر بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاریی هاوبەش لە نێوان دامەزراوە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیی کرایەوە.

لای خۆشیانەوە، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی کاری پێکەوەیی کردەوە لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات و بەرەنگاربونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەکان.