Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەکتەبی سیاسیی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی ڕادەگەیەنێت

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی کرد بۆ کۆچی دوایی مامی (سەید جەوزی سەید سابر کاکەیی)، برای کەسایەتیی دیاری ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو فەلەکەدین کاکەیی، و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ڕاگەیاند.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی:

هەڤاڵی بەڕێز خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوای مامی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (سەید جەوزی سەید سابر کاکەیی) برای کەسایەتی ڕوناکبیر و سیاسەتمەدار، خوالێخۆشبوو (فەلەکەدین کاکەیی)مان پێگەیشت.

بەناوی خۆمان و هەڤاڵانی کۆمیتەی ناوەندی پارتیمانەوە، پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەر و بەڕێزەکەتان دەکەین و، خۆمان بە هاوبەشیی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە خانەوادە و ئاشنایانتان ببەخشێت و، گیانی مامی کۆچکردوتان بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرین شادی بکات.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٨ی ١٠ی ٢٠٢٦