هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (حاجی بابەکر مەنگوڕی)، کەسایەتیی ناسراوی دەڤەری پشدەر و بیتوێن، هاوخەمی و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی ئاراستەی بنەماڵەکەیان کرد.
دەقی پرسەنامەكەی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (حاجی بابەکر مەنگوڕی)
بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراوی دەڤەری پشدەر و بیتوێن خوالێخۆشبوو (حاجی بابەکر مەنگوڕی)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
له خودای گهوره داواكارین ئارامی و دڵنهوایی بە دۆست و خزم و ههموو لایهك ببهخشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦