د سالار عوسمان
لە میانی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی دەرچوونی خولی بیستەمی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیران، ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی لە وتارێکدا، وەک ھەمیشە باسی کورد بوون، شکۆ و شانازی و ئاییندەی کوردستانی کرد و لەو کێڵگەیەوە ئاخفی، کە ھەمیشە بۆ کورد ڕووناکی و بۆ ناحەزان تاریکییە، کێڵگەی بڕوا، ئومێد و ئاییندە، کە دەبێ کورد بڕوای بە خۆی و دۆزەکەی پتەو بێت و، بە ئومێدەوە سەیری بەیانی بکات.
ھەر جار سەرۆک بارزانی دەبینین، ھێز و ھەوێن، شیان و ڤیانی پترمان پێ دەبەخشێت و چیڕۆکی ئەودیو تونێڵی خەونەکانی نەتەوەیەکی چێڕۆکدار دەکا بە ڕووناکی ڕێگا.
جگە لە ھەموو ئەمانە، سەرۆک بارزانی باسی ئەوەی کرد، کە دەبێ قوتابیان ئەوەی فێری دەبن بیکەنە بەرچنە و کردار و بیخەنە خزمەت میللەت و گەورەترین سەرمایە میللەتە.
سەرۆک بارزانی ھەر ڕووی لە قوتابیانی خولی بیستەمی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیران نەبوو، ڕووی لە ھەمووان بوو، کە پێویستە ڕووناک بیر بکەنەوە و ڕووناک ئاییندەسازیی بکەن و بەردەوام چارەسەرمان پێ بێت، بەڵام چارەسەرێک عیززەتی کورد و کوردستان بپارێزێت.