Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری دەکات

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی پێنجشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەرێز خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتی و ئالنگارییەکانی بەردەم عێراق لە قۆناغی داهاتوو و هەوڵەکان بۆ جێگیرکردنی سەقامگیری لە عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.

هەر لە دیدارەکەدا باس لە قۆناغی داهاتووی عێراق دوای کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق.