Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی فەخریی یەکێتیی نێودەوڵەتیی (IDU) دەکات

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی سێشەممە 29ی ئەیلوولی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە کەسایەتیی دیاری بریتانی و سەرۆکی فەخریی یەکێتیی نیودەوڵەتیی دیموکرات (IDU) لۆرد مایکل ئاشکرۆفت کرد.

لە دیدارەکەدا لۆرد ئاشکرۆفت خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی و پێزانینی هەبوو بۆ ئەو هەنگاوانەی بە ئاراستەی بووژانەوە و سەقامگیری و پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان نراوە و جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە واقعی هەرێمی کوردستان و دۆزی کورد لەسەر ئاستی جیهانیدا باشتر بناسرێت و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی لە شەڕی تیرۆریستانی داعش بەرز نرخاند.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی لۆرد ئاشکرۆفتی کرد. هەروەها کورتەیەکی لەبارەی مێژووی خەبات و قوربانیدانی گەلی کوردستان لە سەد ساڵی ڕابردوو خستەڕوو . هەروەها ئاماژەی بە فەرهەنگی دەوڵەمەندی پێکەوەژیانی گەلی کوردستان دا و جەختی لە پێویستیی چارەسەرکردنی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان لەڕێی گفتوگۆ و شێوازی ئاشتیانە کردەوە. لە بەشێکی تری وتەکانیدا سەرۆک بارزانی ڕۆشنایی خستەسەر بارودۆخی عێراق و تەئکیدی لە پابەندبوونی هەموو لایەک بە دەستوور کردەوە لەپێناو سەقامگیری و چارەسەرکردنی کێشەکان.