ھەولێر-KDP. info- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/9/29، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی کۆماری میللیى چین لە هەرێمی کوردستان و بە مەبەستی ماڵئاوایی، پێشوازیی لە بەڕێز لیو جۆن، کرد.
لە دیدارێکدا، بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی هەوڵ و کۆششەکانی بەڕێز لیو جۆنی کرد لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی چین لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا، هەروەها هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی نوێیدا بۆ خواست.
لای خۆیەوە، کونسوڵی گشتیی چین سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکایەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ ئەو هاوکاری و پشتیوانییەی لە ماوەی کارکردنیدا پێشکەشیان کردووە، هەروەها جەختی لە خواستی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کردەوە.
تاوتوێکردنی دەرفەتەکانی بەرفراوانکردنی هاریكاریى هاوبهش، تەوەرێکی دیکەی دیدارهكه بوو، تیایدا بهڕێز سهرۆكى ههرێمى كوردستان سوپاسى چینى كرد بۆ كردنهوهى بهشى كوردى له زانكۆى بهیژینگ.